ئه‌نجامى ژماردنه‌وه‌ى ده‌ستى ده‌نگه‌كان هیچ گۆڕانكارییێک به‌دواى خۆیدا ناهێنێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكى سه‌نته‌رى ئاینده‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ رایده‌گه‌یێنێت: ئه‌نجامى پرۆسه‌ى ژماردنه‌وه‌ى ده‌ستى ده‌نگه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ى عێراق، هیچ گۆڕانكارییێک به‌دواى خۆیدا ناهێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د وه‌رتى سه‌رۆكى سه‌نته‌رى ئاینده‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ به‌ رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند: هه‌رچه‌نده‌ تا ئێستا كۆمسیۆنی باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌نجامى كۆتایی پرۆسه‌ى ژماردنه‌وه‌ى ده‌ستى ده‌نگه‌كانى رانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن، كه‌ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ هیچ گۆڕانكاریێک ناهێنته‌ ئاراوه ‌و هێز و لایه‌نه‌ براوه‌كان گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانى دروست ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى پرسى پێكهێنانى حكوومه‌تیان پێبسپێردرێت.

ئه‌حمه‌د وه‌رتى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، هه‌رچه‌نده‌ گۆڕانكارى ئه‌وتۆ له‌ ئه‌نجامى ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ ڕووینه‌داوه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ ئه‌و ڕاستیه‌ ناشارێته‌وه‌ كه‌ ساخته‌كارى ڕوون و ئاشكرا له‌و پرۆسه‌یه‌دا كراوه‌، وتیشى "چۆن یارى به‌ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان كراوه‌، پێده‌چێت به‌و شێوه‌یه‌ش یارى به‌ پرۆسه‌ى ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستى ده‌نگه‌كان كرابێت و لایەنە بیانییەکانیش رۆڵیان هه‌یه‌ له‌م پرسه‌دا".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 27165

Your Comment

You are replying to: .
captcha