به‌رهه‌م ساڵح: رووداوه‌ تراژیدیاکه‌ی زیقار و بەغدا به‌هۆی گه‌نده‌ڵی و خراپیی ئیداره‌دانه‌وه‌یه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆک کۆماری عێراق، په‌یامێکی له‌باره‌ی رووداوی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌که‌ی نه‌خۆشخانه‌ی حسێنی فێرکاری له‌ پارێزگای زیقاڕ بڵاو کرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، ئه‌و روداوه‌ تراژیدیایه‌ له‌ئه‌نجامی گه‌نده‌ڵی و خراپیی ئیداره‌دانه‌وه‌ دروست بووه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆماری عێراق، له‌ توویتێکدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نووسیویه‌تی، "تراژیدیای نه‌خۆشخانه‌ی حسێن له‌ زیقار و پێشتریش له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب له‌ به‌غدا ، ده‌رئه‌نجامی ئه‌و گه‌نده‌ڵی و خراپ به‌ڕێوه‌بردنه‌یه‌ که‌ ژیانی عێراقیه‌کان به‌ ته‌ماشا ده‌کات و رێگه‌ش نادات چاکسازی له‌ دامه‌زراوه‌کان ئه‌نجام بدرێت".

به‌رهه‌م ساڵح وتیشی، "لێکۆڵینه‌وه‌ و لێپرسینه‌وه‌ له‌که‌مته‌رخه‌مه‌کان، دڵنه‌وایی بۆ منداڵه‌ شه‌هیده‌کان و که‌سوکاره‌کانیانه‌، پێویستیشه‌ پێداچونه‌وه‌ی جدی به‌ ئه‌دای کارکردنی دامه‌زراوه‌کان بکرێت و پارێزگاری له‌ هاوڵاتیان بکرێت".

دوای رووداوه‌که‌ش، مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق کۆبونه‌وه‌یه‌کی به‌په‌له‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک وه‌زیر و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان ئه‌نجامدا و پرسه‌ی گشتی راگه‌یاند، هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ک له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی زیقاڕ، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی حسێن و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی پارێزگاکه‌ له‌کاره‌کانیان دوورخسته‌وه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2716

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha