کوردپرێس:
"ئیسا ئیکاهیمۆنن" بەڕێوەبەری باڵای دارایی لە کۆمپانیای جەنەل ئەنرجی کە لە بەریتانیا تۆمار کراوە لەو بارەیەوە بە ڕۆیتەرزی وتووە جەنەل ئەنرجی 11 بیرە نەوتی لە سێ کێڵگەی نەوتی هەرێمی کوردستان کەندووە و چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتوویێکی نزیکدا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم زیاد بکات.
ناوبراو زیادی کرد: بەگوێرەی ئەو بەرنامەیەی ساڵی 2018 ڕاگەیێندراوە ڕۆژانە 32800 بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنرێت و چاوەڕوان دەکرێت ئەو ڕێژەیە زیاد بکات و ساڵی 2020 و 2021 ڕۆژانە 15000 بەرمیل نەوت لە کێڵگەی نەوتی بناباوە بەرهەم بهێنرێت.
بەڕێوەبەری باڵای دارایی لە کۆمپانیای جەنەل ئەنرجی هەروەهاش وتوویەتی کۆمپانیاکە بەرنامەی فراوان کردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ئاراستەی حکوومەتی هەرێم کردووە.
ڕۆیتەرز لەبارەی کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە نووسیویەتی: سەرەڕای ئەو قەیرانەی پاش ڕیفراندۆمی 25ی ئەیلوولی 2017 ڕووی لە کوردستان کردووە بەڵام بەرهمهێنانی نەوت لەو ناوچەیە وەک خۆی ماوەتەوە و کەمی نەکردووە.
Your Comment