به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 7ی ئاب نێچیرڤان بارزانی دوای کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له کۆنفڕانسێکی هه‌واڵیدا وتی: هیوادارن هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان به ڕێکوپێکی و ئارامی به‌ڕێوه بچێت.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: ئه‌و ده‌نگۆیه ڕاست نییه که برێت مه‌کگۆرک نوێنه‌ری سه‌رۆکی ئه‌مریکا بۆ شه‌ڕی دژی داعش داوای لێکردبن هه‌ڵبژاردن دوابخرێت.
نێچیرڤان بارزانی ئه‌وه‌شی وت: لایه‌نه‌کانی دیکه که‌سیان به فه‌رمی داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنیان له حکوومه‌ت نه‌کردوووه و هه‌ڵوێستی پارتی ئه‌وه‌یه که ده‌بێت هه‌ڵبژاردن له کاتی خۆیدا به‌ڕێوه بچێت.
له کۆنفڕانسه‌که‌دا نێچیرڤان بارزانی ڕاشیگه‌یاند: لیژنه‌یێک له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان سه‌ردانی به‌غدا و هه‌رێم ده‌کات و "هیوادارین له‌گه‌ڵ به‌غدا کاری جدی بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی که‌یسی ئێزدییه‌کان به تاوان هه‌ژمار بکرێن و هیوادارین قه‌ره‌بووی ئه‌و که‌سانه بکرێته‌وه که زیانیان به‌رکه‌وتوووه."
ناوبراو سه‌باره‌ت به سزا ئابوورییه‌کانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: هه‌رێم له چوارچێوه‌ى هه‌نگاوه‌کانى به‌غدا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سزاکانى سه‌ر ئێران ده‌کات.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment