وەڵامی پارتی بۆ هەڵوێستەکەی قوباد تاڵەبانی لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنەوە

<p dir="RTL" style="margin-right: 18pt; text-align: justify;">بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- گوتەبێژی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ ڕوونی هه‌ڵوێستی پارتی له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ و ڕاگه‌یاند و له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یدا هاتووه‌، پارتی دیموکراتی کوردستان بەهیچ شێوەیێک لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردن نییە.

کوردپرێس:

ڕوونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

ڕۆژی دووشەممە ٦ـی٨ـی٢٠١٨، لە مەراسیمی کردنەوەی تێرمیناڵی نوێی فڕۆکەخانەی سلێمانی، بەڕێز قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاندووە: "هەموو حیزبەکان لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنن، بەڵام کەس ناوێرێت ئەوە بدرکێنێت".

قوباد تاڵەبانی نەدەبوو ئەو مافە بەخۆی بدات بەناوی هەموو حزبەکانەوە قسە بکات، چونکە هەر حزبێک، هەر ڕا و هەڵوێستێکی هەبێت، لەڕێگەی دامودەزگای خۆیەوە ڕای دەگەیەنێت.

هەروەها لێرەوە بە ڕوونی ڕای دەگەیەنین کە پارتی دیموکراتی کوردستان بە هیچ شێوەیێک لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردن نییە.

News Code 27137

Your Comment

You are replying to: .
captcha