کوردپرێس:
ڕوونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە
ڕۆژی دووشەممە ٦ـی٨ـی٢٠١٨، لە مەراسیمی کردنەوەی تێرمیناڵی نوێی فڕۆکەخانەی سلێمانی، بەڕێز قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاندووە: "هەموو حیزبەکان لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنن، بەڵام کەس ناوێرێت ئەوە بدرکێنێت".
قوباد تاڵەبانی نەدەبوو ئەو مافە بەخۆی بدات بەناوی هەموو حزبەکانەوە قسە بکات، چونکە هەر حزبێک، هەر ڕا و هەڵوێستێکی هەبێت، لەڕێگەی دامودەزگای خۆیەوە ڕای دەگەیەنێت.
هەروەها لێرەوە بە ڕوونی ڕای دەگەیەنین کە پارتی دیموکراتی کوردستان بە هیچ شێوەیێک لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردن نییە.
Your Comment