هەموو لایەنەكان لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی كوردستان، قوباد تاڵەبانی كە هاوكات سەرۆكی لیستی یەكێتیی نیشتمانی كوردستانە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، رایگەیاند هەموو لایەنەكان لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قوباد تاڵەبانی لە پەراوێزی كردنەوەی تێرمیناڵی نوێی فڕۆكەخانەی سلێمانی و لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنووسان لە بارەی پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە گوتی: "وەک حكوومەتی هەرێمی كوردستان پابەند دەبین بە هەر یاسایێكەوە كە پەرلەمان دەری دەكات، ئەو بابەتەشی كە پەیوەندی بە پەرلەمانەوە هەیە وەک حكوومەت كە دەسەلاتی جێبەجێ كردنی هەیە بڕیار جێبەجێ‌ دەكەین".

قوباد تاڵەبانی كە سەرۆكی لیستی حزبەكەیەتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە بڕیارە مانگی ئەیلوولی داهاتوو بەڕێوە بچێت، ئاماژەی كرد بەوەی هەموو لایەنەكان لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندان بۆ كاتێكی تر، بەڵام هیچ لایەنێک ناوێرێت بیڵێت.

ناوبراو گوتیشی: ئەگەر هەڵبژاردنی پەرلەمان دوابخرێت ئەوا پێویستە هەمواری یاسای تایبەت بە هەڵبژاردنەكان بكرێتەوە، دواتریش حكوومەت لەو بارەیەوە بڕیارێک دەدات، بۆیە ئەمە تا ئێستا لە قۆناغی گفتوگۆ و باسكردندایە و تائ ێستا هیچ شتێكی فەڕمیمان بەدەست نەگەیشتووە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 27130

Your Comment

You are replying to: .
captcha