بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیێكی ئاگەدار لە حكوومەتی عێراق ئاشكرای كرد ئەفسەرێكی باڵای وەزارەتی بەرگرییان لە ڕێگەی ئینتەرپۆڵەوە لە توركیا دەستگیر كردووە.
بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوە ئاگەدارەكە كە بۆ میدیاكانی عێراقی ئاشكرا كردووە، ئەفسەرەكەی وەزارەتی بەرگریی عێراق پلەی عەقید بووە لە رابردوودا پارەی مووچەی كارمەندانی وەزارەتەكەی دزیبوو و بەرەو توركیا ڕایكردبوو، بەڵام تازە لە ڕێگەی ئینتەرپۆڵەوە شوێنەكەی دۆزراوەتەوە و دەستگیر كراوە.
دوای ئەوەی حكوومەتی عێراق لە ڕێگەی پۆلیسی نێودەوڵەتییەوە "ئینتەرپۆڵ"، زانیارییەكانی بۆ لایەنی پەیوەندیداری توركیا ناردبوو، دەسەڵاتدارانی ئەمنیی توركیا ئەفسەرەكەیان دەستبەسەر كردبوو و رادەستی هەواڵگریی عێراقیان كردبووەوە.
جێی باسە ئەفسەرەكە تۆمەتبارە بە دزینی مووچەیێكی كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی كاروباری سەربازی لە وەزارەتی بەرگریی عێراق.
سەرچاوە: باسنیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment