بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کوردەکانی سووریا لەو باوڕەدان لە ئەنجامدا ئەمریکا سووریا بەجێ دێڵێت و تورکیاش قبووڵ ناکات ناوچەیێکی خۆبەڕێوەبەری کوردی لە سنوورەکانیدا ببێت بۆیەش ڕوویان کردۆتە دیمەشق.
عەمید شان ڕاین وتەبێژێکی هاوپەیمانان بە ڕۆژنامەی ئەلەکتەرۆنیی نەشناڵی ئیماراتی وتووە: هێشتا کاری زۆرمان ماوە جێبەجێی بکەین و شەڕی زۆرمان لە بەردەستدایە.
ناوبراو جەختیشی کرد بەڵام لە کۆتاییدا قەیرانی سووریا دەبێت لە ڕێگای سیاسییەوە چارەسەر بکرێت و چوونکە کورد هاوڵاتیی سووریایە مافی خۆیە دانووستان لەگەڵ دیمەشق بکات.
وتەبێژی هاوپەیمانان زیادی کرد: بەم حاڵەشەوە هێشتا دانووستانەکان لە سەرەتادان و زووە بڕیار لەبارەیەوە بدەین.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment