کوردپرێس:
ئێستا ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان بەهێز بووە. خولی پێنجەمی ئەو هەڵبژاردنە بڕیار بوو یەکەمی تشرینی دووهەمی 2018 هاوکات لەگەڵ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بەڕێوە بچێت.ڕۆژی سێشەمە 24ی تشرینی یەکەمی 2017 بوو کە پەڕلەمان کۆبوویەوە بۆ ئەوەی لە سەر دواخستنی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان بڕیار بدات و پەڕلەمانتارانی خولی چوارەمی پەڕلەمانی بە کۆی 60 دەنگ پەسەندیان کرد کە تەمەنی پەڕلەمان بۆ ماوەی 8 مانگ درێژ بکرێتەوە. زۆرینەی ئەو نوێنەرانەی دەنگیان بە درێژکردنەوەی تەمەنی پەڕلەمان دا پەڕلەمانتاری پارتی و یەکێتی و یەکگرتووی ئیسلامی بوون بەو حاڵەشەوە سێ ئەندام پەڕلەمانی یەکێتی بایکۆتی دانیشتنەکەی پەڕلەمانیان کرد و دژ بە درێژکردنەوەی تەمەنی پەڕلەمان بوون.
پاش دانیشتنەکەی پەڕلەمان، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ڕۆژی 30ی ئەیلوولی 2018هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان بەڕێوە دەچێت بەڵام سەرەڕای ئەوەی بۆشایی لە پۆستی سەرۆکی هەرێم دروست بووە بەڵام هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی هەرێم بەڕێوە ناچێت.
سەرەڕای ئەوەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی هەرێم ئامادەییی خۆی بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن دەربڕیوە و لەلایەن حکوومەتی هەرێمیشەوە بودجەی تەرخان کراوە بەڵام هەندێک هەواڵی نافەرمی باس لەوە دەکەن کە هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان دوابخرێت و ئەو دەنگۆیەش بە ڕادەربڕینی ژمارەیێک لە بەرپرسانی حیزبیی یەکێتی بەهێز بووە.
پێشتر حاکم قادر له كۆنگرهیێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، گفتوگۆكان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له واده‌ى خۆى ئه‌نجام بدرێت یان دوابخرێت.
ناوبراو گوتبووشی بڕیارى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له واده‌ى خۆیدا یان دواخستنى په‌یوه‌ندى به‌په‌رله‌مانى كوردستانهوهیە وه‌كوو یه‌كێتى پابه‌ندین بهبڕیارهكانى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه چى بریارێك ده‌دات.
حاكم قادر وتیشى،" ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانیش پێكه‌وه ئه‌نجام بدرێت ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ بڕیارى په‌رله‌مانى كوردستان و وه‌كو یه‌كێتى پابه‌ند ده‌بین پێوه‌ى".
هەروەهاش لەو بارەیەوە هێمن هه‌ورامی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و راوێژكاری سه‌رۆكی پارتی له‌لێدوانێكدا بۆ رادیۆ نه‌وا وتبووی "ده‌نگۆی دواخستنی هه‌ڵبژاردن هیچ بنه‌مایێكی نییه و هه‌روه‌ها هیچ بیانوویێكی سیاسی و ته‌كنیكی و كارگێڕی و دارایی نییه تا دوابخرێت، به‌ڵكوو پرۆسه‌كه له كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت".
ڕاوێژکاری بارزانی وتیشی "پارتی سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له كاتی خۆیدا هه‌ڵبژاردن بكرێت و كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و لایه‌نه سیاسییه‌كانیش هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانی خۆیان كۆتایی پێهێناوه و لیست و ناوی كاندیدانیش پێشكه‌ش كراوه، هه‌روه‌ها هه‌موو پێداویستییه‌كانی كارگێڕی و دارایی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمه‌وه ته‌رخان كراوه و له روی یاساییشه‌وه هیچ كێشهیێک له دیاریكردنی رۆژه‌كه‌دا نییه".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌ر لایه‌نێك باس له دواخستنی هه‌ڵبژاردن بكات، دیاره كه له ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌ترسێت.
ئەو دژایەتی کردنەی پارتی بەرانبەر بە هەڵبژاردن لە کاتێکدا بوو کە بەرپرسانی کۆمەڵی ئیسلامی و بەتایبەت مەروان گەڵاڵی سەرۆکی فراکسیۆنی ئەو حیزبە ئیسلامییە وتوویەتی ئەمریکا داوای دواخستنی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستانی کردووە.
مەلا بەختیار كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانی لە دوا چاوپێكەوتنی تەلەفزیۆنی وتی: ناكرێت لە ماوەیێكی كەمدا دوو هەڵبژاردن لە عێراق و هەرێمی كوردستان بكرێت.
مەلا بەختیار وتیشی: "ناكرێت لایەنەكان لە لایێک سەرقاڵی گفتوگۆی پێكهێنانی حكوومەتی عێراق بن، لە لایێكی تریش سەرقاڵ كەمپەینی بانگەشەی هەڵبژاردن و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بن".
مەلا بەختیار وەک لایەنی یەكێتی ئەو قسانەی كرد و هەڵوێستی حیزبەكەی لەو بارەوە خستە ڕوو، كە ئەوە تەنیا هەڵوێستی یەكێتیی نیشتمانی نییە و سەرجەم لایەنەكانی هەرێم، بە پارتی دیموكراتیشەوە ئەو خواستەیان هەیە.
مه‌ڕوان گه‌ڵاڵی سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان به SNNی ڕاگه‌یاند: برێت مه‌كگۆرگ نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانیی شه‌ڕی داعش له‌گه‌ڵ به‌رپرسێكی باڵای هه‌رێم گفتوگۆی كردوووه و پێی وتوووه وه‌ک ئه‌مریكا له هیچ وڵاتێكدا له‌گه‌ڵ ئه‌نجامنه‌دانی هه‌ڵبژاردن نین به‌ڵام بۆ ئێوه له هه‌رێمی كوردستان كاتی هه‌ڵبژاردن نییه و پێمان سه‌یره له‌م بارودۆخه‌ی هه‌تانه هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن.
مه‌ڕوان گه‌ڵاڵی سه‌باره‌ت به سوور بوونی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن به پێچه‌وانه‌ی داواكارییه‌كه‌ی مه‌كگۆرگ هاوشێوه‌ی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمه‌كه‌ی 25ی 9ی ساڵی ڕابردوو وتی: "ڕیفراندۆم جیاوازه له هه‌ڵبژاردن چوونكه ڕیفراندۆم سه‌ربه‌خۆیی و ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت و چه‌ندین بابه‌تیتری لێده‌كه‌وێته‌وه به‌ڵام هه‌ڵبژاردن زیاتر په‌یوه‌سته به كێشه ناوخۆیییه‌كانی هه‌رێمه‌وه".
ناوبراو ئاشكراشی كرد: سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ دواخستنی هه‌ڵبژاردندان به‌ڵام كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ریی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه، ئه‌گه‌رنا به‌ر له‌وه‌ی بچینه پرۆسه‌كه‌وه پێویستمان به لێكتێگهیشتنێک و ئاشته‌وایی هه‌یه، هه‌ر هه‌ڵبژاردنێكیش له‌م دۆخه‌دا بكرێت به‌رهه‌می باش نابێت و دوور نابێت له پشتی یه‌كترشكاندن و تۆمه‌ت دروست كردن و ساخته‌كاری و به گشتی زه‌ره‌ری زیاتره له قازانج.
مه‌ڕوان گه‌ڵاڵی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: ئه‌گه‌ر دوور له چاوی میدیا لایه‌نه‌كان بدوێنێت، هیچ كامیان به پارتی دیموكراتیشه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن نین".
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: پێویستمان به بڕیارێكی حه‌كیمانه هه‌یه، ئه‌گه‌رنا دیراسه بكرێت هه‌موومان ده‌چینه ژێر باری ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بكرێت، بڕواشم وایه هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 30ی 9 له واده‌ی خۆیدا ئه‌نجام نادرێت.
تەلەڤزیۆنی کەی ئێن ئێن باسی گفتوگۆی نێوان یەکێتی و پارتی لە سەر پرسی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان کردبوو. بەپێی ڕاگەیێندراوی تەلەپزیۆنی کەی ئێن ئێن گفتوگۆ و كۆبونەوەكانی ئەمدواییەی نێوان وەفدی یەكێتی و پارتی نەخشە رێگەی زۆریان بۆكاری پێكەویی هاوبەش داڕشتووە كە لەداهاتوودا بیكەن بۆ ئەم مەستە هەریەك لە مەلابەختیار و فازڵ میرانی، وەك دوو ڕاسپێردراوی هەردوولا سەرقاڵی ئەم لێكنزیكبوونەوە و پڕۆژە گۆڕینەوەن.
بەپێی زانیارییەکانی KNN دوایەمین كۆبوونەوە كە لە ماڵی كۆسرەت ڕەسوڵ لەسلێمانی بەڕێوەچوو، چەند پێشنیازێك لەنێوان وەفدی هەردولادا گفتوگۆیان لەبارەوەكراوە كەدرێژەپێدەری تەوەری دوو كۆبونەوەی ڕابردووی نێوان هەردو لابوو كەلە هەولێر و لەماڵی نێچیرڤان بارزانی بەڕێوەچبون.
کەی ئێن ئێن ڕاشیگەیاند: یەكێك لەئەندامانی سەركردایەتیی یەكێتی وتوویەتی پارتی مەسەلەی دواخستنی هەڵبژاردنی كردۆتە هەلێك بۆ سەپاندنی مەرجەكانی خۆی بەسەر یەكێتیدا هەر ئەو ئەندامە دەڵێت جار بەجار پارتی مەرجەكانی خۆی لەسەر یەكیتی قورس‌تر دەكات.
پێشنیارەكانی یەكێتی:
یەكەم؛ درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان بۆ ماوەی دووساڵ
دووەم؛ گۆڕانكاری لەپێكهاتەی وەزارەت و وەزیرەكاندا بكرێت ئەو وەزارەتانەشی لەلای هەریەك
(گۆڕان، یەكگرتوو، كۆمەڵ) بوون لەنێوان هەردوولادا جارێكی تر دابەشبكرێتەوە.
وەفدەكەی یەكێتی دوای وەڵامیان لەپارتی كردووە لەسەر خاڵی یەكەمی پێشنیازەكەیان كە درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان بەڵام وەڵامێكی زارەكیانداوەتەوە، وەك ئەندامێكی وەفدەكەی یەكێتی ئەوەی بۆ KNN ئاشكراكرد ئەوەی پارتی داوایدەكات ڕەنگە لەئێستادا بۆ یەكێتی قورسبێت، چونكە یەكێتی كۆنگرەی لەپێشە.
مەرجەكانی پارتی بۆ یەكێتی
لەئەگەری درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەماندا
یەكەم: لەماوەی ئەو دوو ساڵەی تەمەنی پەرلەمان درێژ دەكرێتەوە پێویستە، دەستوور بنووسرێتەوە و پەسەند بكرێت.
دووەم: هەمواری یاسای سەرۆكایەتی هەرێم بكرێت بەپێی ئەو داخوازیانەی كەپارتی لەسەر یاساكە هەیەتی.
یەكێك لەبەشداربوانەی كۆبونەوەكەی نێوان وەفدی پارتی یەكێتی ئەوەی بۆ KNN ئاشكرا كرد كە ڕوونكردنەوەی پارتی لەسەر ئەم دوو خاڵە ئەوە بووە كە پێویستە بەر لەهەر ڕێككەوتنێك و هەنگاوێكی نوێ لەنێوان هەردوو لادا متمانە بگەڕێنەوە بۆ یەكتری.
سەرچاوەكە لەدرێژەی قسەكانیدا ئەوەشی ئاشكراكرد كە پارتی دەیەوێت لەڕێگەی نوسینەوەی دەستورو پەسەندكردنیداو لەرێگەی هەمواركردنەوەی یاسای سەرۆكایەتی هەرێم دوو خولی تر سەرۆكایەتی هەرێم بۆخی مسۆگەر بكات.
تەلەڤزیۆنی KNN ئەوەشی ئاشکرا کرد وەفدی هەردوولا وا ڕێككەوتوون لەدوای ئامادەكردنی پڕۆژە هاوبەشەكانیان گفتوگۆكانیان دەسپێرن بەلیژنەیێكی باڵا بۆ ئامادەكردنی پرۆژەی رێككەوتنی نوێ.
پارتی لەبارەی دابەشكردنی پۆستەكاندا بەتایبەت ئەو دوو پاكێجەی بەردەوام باس دەكرێت (پۆستەكانی هەرێم و بەغدا)
بەپێی زانیارییەكانی KNN پێشنیازی پارتی ئەوە بووە لەئێستاوە بۆ قۆناغی داهاتوو هەردوولا بەشێوەی پاكێج پێشنیاری خۆیان بۆ دابەشكردنی پۆستەكان بنووسن.
تەلەڤزیۆنی KNN زانیویەتی پارتی پێشنیازێكی خۆیانی بۆ پۆستی سەرۆككۆمار ئاشكرا كردووە وەك نموونە وتوویانە دەمانەوێ لەدوای گەرانەوەمان بۆ كەركووك بۆهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان هەمومان بەیەك لیست بەشداری بكەین مەرجەكەشی ئەوە بووە یەكێتی زەمانەتی ئەوەی بداتێ كە پۆستی پارێزگاری كەركووك بۆ پارتی بێت.
لە بەرامبەردا پارتی لاری نابێت لەپێدانهوەی پۆستی سەرۆك كۆمار داهاتوو بۆ یەكێتی.
بەڵام ئەوە سەرچاوەیە وتی، چوونكە ئەوە لەدەسەڵاتی مەكتەبی سیاسی‌دا نییە، یەكێتی وەڵامی دروستی بۆ ئەمە نەبووە، تەنها ئەوندە نەبێت ئەوە لەكۆبونەوەی سەركردایەتیدا بڕیاری لێدەدرێت.
پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە 2005 لە دەست پارتی دیموکراتی کوردستاندایە و مەسعوود بارزانی ئەرکەکانی ئەو پۆستەی جێبەجێ کردووە. سەرەڕای ئەوەی ماوەی درێژکراوی تەمەنی سەرۆکی هەرێم ساڵی 2015 کۆتایی هات بەڵام بەبێ درێژکردنەوەی دوبارە لەلایەن پەڕلەمانەوە، مەسعوود بارزانی دیسان تا 2017 لەو پۆستەدا مایەوە و پاش ڕووادوەکانی 16ی ئەکتەوبری 2017 بارزانی لە پۆستەکەی کشایەوە و دەسەڵاتەکانی سەرۆکایەتیی هەرێم بە سەر سێ دەسەڵاتی داد و یاسادانەری و ئیجراییدا دابەش کرا و زیاترین دەسەڵات درا بە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کە ئەویش لە پشکی پارتییە.
پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەر بڕیاری پەڕلەمانی کوردستان هەڵپەسێردرا و بڕیاردان لەو بارەیەوە خرایە ئەستۆی پەڕلەمانی ئایندەی کوردستان و ئێستا گومانی تێدا نەماوە کە پارتی سەرفەنەزەر لەو پۆستە دەکات لەبەر ئەوەی ئێستا تەنها پۆستێکی تەشریفییە.
بەگوێرەی سەرچاوە نافەرمییەکان، پارتی و یەکێتی سەرقاڵی ئامادەکردنی پڕۆژەی سیاسیی هاوبەشن و لە سەر دابەشکردنی پۆستەکانیش ڕێککەوتوون و بڕیارە شاندێکی باڵانی نێوان ئەو دوو حیزبەش بەو مەبەستە پێک بهێنرێت.
پارتیش ڕازی بووە بەوەی پۆستی سەروککۆماری داهاتووی عێراق بدرێتەوە بە یەکێتی بەڵام ئەو ڕازیبوونەی پارتی لە بەرانبەر قبووڵکردنی هەندێک داوای پارتی بووە کە یەکیان بەشداریکردنی دوو حیزبەکەیە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک لیستی هاوبەشیان هەبێت و پۆستی پارێزگاری کەرکووک بدرێت بە پارتی و ئەو بڕیارەش ئیرجاع دراوە بە سەرکردایەتیی یەکێتی.
دواخستنی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان پێشتریش کراوە و پێ دەچێت دواخرانی لەم قۆناغەی ئێستاشدا ئەنجامی قەیرانی سیاسی و ململانێی نێوان قەبارە سیاسییەکانی کوردستان و بەتایبەت موناقەشەی نێوان دەسەڵات و ئوپۆزسیۆن بێت.
بڕیار بوو هەڵبژاردن ڕۆژی 1ی ئایار 2017 بەڕێوە بچێت. لە بیری نەکەین کە بەشێک لەو حیزبانەی داوای دواخستنی هەڵبژاردنی پەڕلەمانیان کردبوو حیزبەکانی ئوپۆزسیۆن بوون. ئامانجی ئوپۆزسیۆن لەو بڕیارەش ئەوە بوو لە هەڵبژاردنەکەی 12ی ئایاری پەڕلەمانی عێراقدا قورساییی زیاتر بەدەست بهێنێت. حیزبە ئوپوزسیۆنەکانی هەرێمی کوردستان و ئەوانەی پاش ڕیفراندۆم تانەیان لە دەسەڵات و دوو حیزبی پارتی و یەکێتی دەدا خۆیان مەڵاس دابوو بۆ ئەوەی حکومڕانە نەریتییەکان دەسەڵاتیان کز بێت و ئەمان تەپ بدەنە سەر کورسییەکانیان و سەرلەنوێ نەخشەڕێگای سیاسی و ئابووریی هەرێمی کوردستان و پێوەندییەکان لەگەڵ بەغدا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دابڕێژنەوە بەڵام ئەنجامی هەڵبژاردن و سەرکەوتنی دوبارەی یەکێتی و پارتی لە هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق هەموو خەون و پلانەکانی ئوپۆزسیۆنی تێکدا. حیزبە ناڕازییەکانی هەرێمی کوردستان کە فەشەلێکی قورسیان ئەزموون کرد ئەگەرچی لە دژایەتی کردنی پارتی و یەکێتیدا یەکدەنگ بوون بەڵام سەرەڕای ئەوەی چەندین دانیشتن و ڕاگۆڕینەویان کرد بەڵام نەیانتوانی بەرەیێکی هاوبەش پێک بهێنن و لەلایێکی دیکەشەوە سەرەڕای ئیدعاکانی خۆیان دڵنیا نین لەوەی بتوانن بۆ هەڵبژاردنەکەی پەڕلەمانی کوردستان متمانەی جەماوەر بە دەست بهێنن ئەوەش دڵەڕاوکێی ئەو حیزبانە دەسەلمێنێت بۆ چوونە ناو ڕکابەرییێکی دیکەی هەڵبژاردن و هاوکات لە سەلامەتی هەڵبژاردنەکانیش دڵنیا نیین و مەترسیی ئەوەیان هەیە کە بە وتەی خۆیان سیناریۆی ساختەکاری دووپات ببێتەوە.
لەلایێکی دیکەشەوە یەکێتی کە سەرکەوتنێکی بەئاستەمی لە هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراقدا بەدەست هێنا نزیکە لە بەڕێوە بردنی کونگرەی حیزب و ئێستاش نەیتوانیوە لە قەیرانی ململانێی ناوخۆ و موناقەشەی لەگەڵ حیزبەکانی دیکەی کوردستان دەرباز ببێت. هاوکات سێبەری جیابوونەوەی بەرهەم ساڵح جێگری پێشووی سکرتێری گشتیی حیزبەکە ئێستا بە سەر یەکێتییەوە قورسە و سەرکردەکانی یەکێتی نیگەرانن لەوەی دەنگەکانی یەکێتی بە قازانجی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری بە سەرکردایەتیی بەرهەم ساڵح کەم بکات. نابێت ئەوە لە بیر بکەین کە یەکێتی بە سایی سەر دەنگەکانی خۆی لە کەرکووک بەرانبەر بە ڕکابەرەکانی لە سلێمانی سەرکەوت لە بەر ئەوەی 6 کورسیی یەکێتی واتا سەدا 30ی کورسییەکانی لە کەرکووک مسۆگەر بوو و و لە بەر ئەوەی کەرکووک لە دەرەوەی هەرێمی کوردستانە دیارە یەکێتی لە هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستاندا ڕکاربەرییێکی ئەستەمی دەبێت هەر ئەوەش وا دەکات یەکێتی ڕازی بێت بە دواخستنی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان.
لەم نێوانەدا پارتی زیاترین ئامادەیی لە خۆ‌یا دەبینێت بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان. ئەو حیزبە سەرەڕای تێچووی فراوان مکوڕ بوو لە سەر بەڕێوە بردنی ڕیفراندۆم و بەوەش توانیی پێگەی پێشووی خۆی لە هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق بەدەست بهێنێت و ئەم جارەیان بە سیاسەتێکی جیاواز و بە ڕەفتارێکی پڕاگماتیستیتر ئیرادەی نواندووە بۆ بەشداری کردن لە بەغدا. ئەو بڕیارەش پشتئەستوورە بە پشتگیریی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و ئەو پشتگیرییانەش پێگەی پارتی لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەت لە هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان بەهێزتر دەکات.
پێشتریش چارەنووسی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان لە پشت دەرگا داخراوەکانەوە دیاری کراوە و ئەم جارەشیان وەکوو جاران بەڕێوەچوون یان دواخرانی هەڵبژاردن دیسان لە پشت دەرگا داخراوەکانەوە یەکلا دەکرێتەوە بەڵام ئەوە ڕوونە کە پەڕلەمانی پێنجەمی کوردستان لە دۆخ و قۆناغێکی جیاوازدا دەست بە کار دەکات و دۆسیەی جێناکۆکیی زۆری دەبێت بۆ ئەوەی خوێندنەوەیان بۆ بکات.
Your Comment