دەوڵەتی نوێی عێراق تا دوو مانگی دیکەش پێکناهێندرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق، پێی وایه‌ تشرینی یه‌كه‌م واتا تا دوو مانگی دیکە، به‌رێكه‌وتنی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان حكوومه‌تی نوێی عێراق ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر، ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مان و نزیک له حەیدەر ‌عه‌بادی رایگه‌یاندووه‌: "به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی به‌ده‌ست ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان و هه‌روه‌ها ئه‌و ململانێیه‌ی له‌سه‌ر پۆسته‌ باڵاكان هه‌یه‌، هێشتا رێكه‌وتنه‌ سیاسیه‌كان نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ لووتكه‌".

ناوبراو وتیشی: "دوای ته‌واوبوونی به‌ده‌ست ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان، كه‌ له ‌قۆناغی كۆتاییدایه‌ و هه‌روه‌ها تاوتوێ كردنی ئه‌و سكاڵایانه‌ی له‌لای كۆمسیۆنه‌ و ره‌وانه‌ كردنی ناوی كه‌سه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان بۆ دادگای فیدڕاڵی و چه‌سپاندنیان نزیكه‌ی مانگێكی پێویسته‌".

ئه‌وه‌شی دووپات كرده‌وه‌: "دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی، ئه‌وه‌ سه‌رۆک كۆمار ده‌بێت داوا بكات له‌ ماوه‌ی 15 رۆژدا كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ئه‌نجام بدرێت، پاشان لایه‌نه‌كان ده‌توانن به‌پێی رێكه‌وتنی خۆیان پۆسته‌كان ده‌ستنیشان بكه‌ن".

جه‌عفه‌ری وتووشیه‌تی: "به‌بۆچوونی من تاكوو تشرینی یه‌كه‌م درێژه‌ی ده‌بێت و حكوومه‌ت له‌و ماوه‌یه‌ پێكده‌هێنرێت".

سەرچاوە: هەواڵدەریی مەعلوومە

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 27103

Your Comment

You are replying to: .
captcha