پارتی ڕوونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر داواكه‌ی ئه‌مریكا بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن ده‌دات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- پارتی دیموكرات هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و داواكه‌ی نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات و ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی ئه‌و حزبه‌ش ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: به‌ هیچ شێوه‌یێک ئه‌مریكا داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنی نه‌كردوووه‌ و پارتیش ڕێگه‌ به‌ دواخستنی پرۆسه‌كه‌ نادات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاراس حه‌سۆ میرخان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی ڕای‌گه‌یاند: به‌ هیچ شێوه‌یێک نوێنه‌ره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی نه‌كردوووه‌.

ناوبراو وتیشی: "كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌موو ڕێكاره‌ یاسایییه‌كانی خۆی ته‌واو كردوووه ‌و له‌م قۆناغه‌دا كۆتایی پێهاتوووه‌ كه‌ بتوانرێت هه‌ڵبژاردن دوابخرێت و ئه‌مه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مان و هیچ لایه‌نێكی دیكه‌شدا نییه‌".

ئاراس حه‌سۆ میرخان وتیشی: "پارتی بۆچوونی ڕوون و ئاشكرایه‌ و دژی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌ و ڕێگه‌ش نادات دوابخرێت".

شایانی باسه‌؛ ڕۆژی 1ی 8ی 2018 برێت مه‌كگۆرک نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانێتیی شه‌ڕی دژ به ‌داعش له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی پارتی كۆ بوویه‌وه‌ ‌و ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش بڵاو كرایه‌وه‌ كه‌ له ‌دیداره‌كه‌ی نێوانیاندا مه‌كگۆرک داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی كردبێت.

سه‌رچاوه‌: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 27084

Your Comment

You are replying to: .
captcha