ناوچە کێشەلەسەرەکان و پێشمه‌رگه‌ دوو بابه‌تى سه‌ره‌كى دانووستاندنى كورد و به‌غدا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە کاتێکدا ڕێگایێکی دژوار لە بەردەم حیزبە سیاسییەکاندایە بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی نوێ لە عێراق، کوردەکان ئەو بابەتە بە دەرفەتێکی گەورە دەزانن بۆ گەڕانەوەیان بە گۆڕەپانی سیاسیی ئەو وڵاتە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید ئه‌مڕۆ راپۆرتێكى له‌باره‌ى دانووستاندنه‌كانى كورد و به‌غدا بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و له‌ راپۆرته‌كه‌ هاتووه‌، بابه‌تى كه‌ركووک و گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ بۆ كه‌ركووک له‌ بابه‌ته‌ سه‌ره‌كى و گرنگه‌كانى دانووستاندنه‌كه‌یه‌.

ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ ئاماژه‌ى بۆ ئەندامی سیاسیى ناو پارتى دیموكراتى كوردستان كردووه‌ كه‌ گوتوویه‌تى: "حزبه‌ براوه‌كانى كورد به‌ڕووى هه‌موو لایه‌نه‌كان كراوه‌ن و هێڵى سوور له‌سه‌ر هیچ كه‌سێک نییه‌، به‌ڵام كورد له‌و لایه‌نه‌ نزیكتر ده‌بێت كه‌ هه‌نگاوى رژدى هه‌یه‌ بۆ جێبه‌جێ كردنى داواكانى كورد".

له‌باره‌ى داواكانى كوردیش ده‌ڵێ: "چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كه‌ركووک، به‌پێى ده‌ستوور بابه‌تى یه‌كه‌مه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌ براوه‌كان باس ده‌كرێت، سه‌ره‌ڕاى دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى بۆ ته‌واوى ناوچه‌ كێشه‌له‌سه‌ره‌كانى تر".

هه‌روه‌ها باسى پێشمه‌رگه‌ش ده‌كات و ده‌ڵێ: "ده‌بێت هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ له‌ پاراستنى بارى ئەمنیی كه‌ركووک به‌شدار بن، یان له‌و ناوچانه‌ى كه‌ زۆرینه‌ى دانیشتووانیان كوردن".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ى پارتى ڕه‌تى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌ره‌و هاوپه‌یمانێتییێكى دیاركراو بڕۆن، ئه‌و ده‌ڵێ "قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى لایه‌نه‌ كوردییه‌كان به‌ ئاراسته‌یێكى دیاركراو هاوپه‌یمانى ده‌كه‌ن، دروست نییه‌، به‌ڵكوو پارتى و یه‌كێتى له‌و لایه‌نه‌ نزیک ده‌بن كه‌ مافه‌كانى كورد به‌دى ده‌هێنێ".

نه‌جیبه‌ نه‌جیبیش كه‌ په‌رله‌مانتارى پێشوو بووه‌ بۆ رۆژنامه‌كه‌ هه‌مان ئه‌و بۆچوونانه‌ى دووباره‌ كردووه‌ته‌وه‌ و گوتوویه‌تى، "به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى كورد بابه‌تى هه‌ره‌ گرنگ ده‌بێت له‌ دانوستاندنى پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتوو".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 27072

Your Comment

You are replying to: .
captcha