کوردپرێس:
حەفتەی ڕابردوو لە وڵاتی بەڕازیل گەورەترین خەڵاتی بواری بیرکاری کە بە خەڵاتی نۆبێلی بیرکاری دەناسرێت بەخشار بە 4 کەسایەتیی ئەو بوارە و یەک لەو چوار کەسەش فەرەیدوون درەخشانی ناسراو بە گۆچەر بیرکار بوو کە خەڵکی گوندی نێی سەر بە شاری مەریوانە لە کوردستانی ئێران و وەکوو پەنابەر لە بەریتانیا دەژیت و پڕۆفیسۆری کۆلیژی بیکاریی زانکۆی کمبریجی ئەو وڵاتەیە.
پاش ئەوەی خەڵاتەکەی پڕۆفیسۆر کۆچەر بیرکار درا، هەر لە مەڕاسیمەکەدا خەڵاتەکەی لێدزرا کە بایەخەکەی 4000 دۆلار بوو. بۆیە کۆنگرێسی نێودەوڵەتیی بیرکاری بڕیاری دا ئەمڕۆ خەڵاتێکی نوێی ببەخشێتەوە بەو بیرکارە کوردە.
Your Comment