فەرماندەیێکی یەپەگە: تا ئەو کاتەی ئەنجامی دانووستانمان لەگەڵ دیمەشق یەکلا نەبۆتەوە بەشداریی ئۆپەراسیۆنی ئیدلب ناکەین

بەشی سووریا- ڕۆژهات وڵات شەهبا فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە ئۆپەراسیۆنی چاوەڕوانکراوی سەر ئیدلب دەکات و دەڵێت: تا ئەو کاتەی ئەنجامی دانووستانمان لەگەڵ دیمەشق یەکلا نەبۆتەوە بەشداریی ئۆپەراسیۆنی ئیدلب ناکەین.

کوردپرێس:

ئاژانسی هەواڵی هاوار نووز ڕایگەیاند: ڕۆژهات وڵات شەهبا فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەو هەواڵانە کردووە کە لە بارەی ئۆپەراسیۆنی چاوەڕوانکراوی سەر ئیدلب دەکەن و دەڵێت: تا ئەو کاتەی ئەنجامی دانووستانمان لەگەڵ دیمەشق یەکلا نەبۆتەوە بەشداریی ئۆپەراسیۆنی ئیدلب ناکەین.

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە پاش کۆنتڕۆڵکرانی ئیدلب لەلایەن دەوڵەتی دیمەشقەوە ئەگەر هەیە سیاسەت و تەعامولی دیمەشق بەرانبەر بە سوپای دیموکراتیکی سووریا بگۆڕدرێت. بۆیە دانووستانەکە هەر ئەنجامێکی هەبێت پێویستە پێش دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ئیدلب یەکلا بکرێتەوە و لەبارەی پێگە و دەسەڵاتی ڕۆژئاوا و فیدراسیۆن و ئیدارەی خۆسەری دیالۆگی قووڵ بکرێت.

ئەو فەرماندەیەی یەپەگە وتوویەتی سوپای دیموکراتیکی سووریا لە دانووستانەکەی 26ی تەمووزی ئەمساڵدا لەبارەی کۆتاییهێنان بە توندئاژۆیی و شەڕ لەگەڵ دەوڵەتی دیمەشق ڕێککەوتووە. لە بەیاننامەکەی ئەنجومەنی دیموکراتیکی سووریا دان نراوە بە مافی کورد و ئاماژە بەوەش کراوە کە ئایندەی سیاسیی سووریا بە گفتوگۆ بڕیاری لە سەر بدرێت.

News Code 27031

Your Comment

You are replying to: .
captcha