نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا كۆ بوونه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم و مێجه‌ر جه‌نه‌ڕال شون جێنكینس به‌رپرسی نووسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگیی ئاسایشی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق و ستیڤ ڤاگن كونسووڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێم كۆ بوونه‌وه ‌و پرسی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پێشمه‌رگه ‌و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانیان تاوتوێ كرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانیی نێچیرڤان بارزانی له‌ ڕاگه‌یێندراوێکدا ڕایگه‌یاند که‌ نێچیرڤان بارزانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 1ی ئاب له‌گه‌ڵ شاندێكی سه‌ربازی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كۆ بوووه‌ته‌وه‌.

به‌پێی ڕاگه‌یێندراوه‌كه‌، شانده‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌ ‌پێویستیان زانیوه‌ به‌رامبه‌ر به‌ مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش، هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له‌ نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراقدا به‌ پاڵپشتیی هاوپه‌یمانان به‌رده‌وام بێت و ئاماده‌ییی خۆشیان بۆ به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كانیان له‌باره‌ی چاكسازی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌‌ نیشان داوه‌.

هاوكات نێچیرڤان بارزانی له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سوپاسی هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌كانی هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكای بۆ هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه‌ كردوووه و هیوای به‌رده‌وامیی ئه‌و هاوكارییانه‌ی خواستوووه به ‌تایبه‌تی له‌ بواری چاكسازی و ڕێكخستنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا كه‌ ده‌بێته‌ هۆكار بۆ كاریگه‌رتر بوونی هێزی پێشمه‌رگه‌.

نێچیرڤان بارزانی دووپاتیشی كرده‌وه‌ كه‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق به‌ پاڵپشتی هاوپه‌یمانان ڕێگه‌ له‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی هه‌ر جۆره‌ مه‌ترسییه‌كی توندوتیژی‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا ده‌گرێت.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 27011

Your Comment

You are replying to: .
captcha