كۆمپانیای دیلۆیت ڕاپۆرتی دووەمی بۆ ووردبینیی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان بڵاو كردەوە

بەشی عێراق و هرەێمی کوردستان- كۆمپانیای دیلۆیت ڕاپۆرتی دووەمی بۆ ووردبینیی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان بۆ شەش مانگی دووەمی ساڵی 2017 بڵاو كردەوە و رایگەیاند نرخی یەک بەرمیل نەوت لەو ساڵەدا لە نێوان 37 دۆلار بۆ 52 دۆلار فرۆشراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كۆمپانیای دیلۆیت رایگەیاندووە: ئێمە لەلایەن ئەنجومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت و گازی هەرێمی كوردستانەوە دەستنیشان كراوین بۆ ئەنجامدانی وردبینی لە خشتەی بەرهەمهێنان، هەناردەكردن، بەكاربردن و داهاتی نەوت بۆ ساڵی 2017 و هەروەها بۆ ساڵەكانی پێشووتری 2014 ،2015 ،2016".

هەروەها دەڵێت رێكارەكانی ئەوان بۆ ئەو راپۆرتە پێكهاتبوون لە وردبینی كردنی هەناردەكردن و تۆماری فرۆشتنەكان، ئەنجامدانی سەردانی مەیدانی پێویست، داواكردنی زانیاری لە كۆمپانیاكانی نەوت، هەروەها گرتنەبەری رێكاری دیكەی

پێویست.

ئاماژەی بەوەش كردووە لە شەش مانگی كۆتایی ساڵی 2017 دا 90 ملیار و 997 ملیۆن و 914 هەزار بەرمیل نەوت فرۆشراوە.

كۆمپانیای دیلیۆت دەیشڵێت نرخی هەر بەرمیلێک نەوت لە نێوان 37 دۆلار بۆ 52 دۆلار فرۆشراوە.

ڕوونیشی كردووەتەوە كۆی داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان لە شەش مانگی دووەمی ساڵی 2017 دا بە بەهای 3 ملیار و 648 ملیۆن و 592 هەزار و 406 دۆلار نەوت فرۆشراوە.

كۆمپانیای دیلۆیت زیادی دەکات بۆ هەناردەكردن و بەكاربردنی نەوت هیچ بەیانێكی نادروستمان بەدینەكرد لە زانیارییەكانی هەناردەكردن و بەكاربردنی نەوت لە ماوەی نێوان 1ی تەمموزی 2017 تا 31ی كانونی یەكەمی 2017".

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بۆ فرۆشتنی نەوت هیچ بەیانێكی نادروستمان بەدینەكرد لە زانیارییەكانی فرۆشتنی نەوت و كۆی بڕی پارەی وەرگیراوی مانگانە لە ماوەی نێوان 1ی تەمموزی 2017 تا 31ی كانونی یەكەمی 2017".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 27003

Your Comment

You are replying to: .
captcha