پەیامەکانی کردنەوەی گەورەترین کونسووڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لە دیمانەیێکی کوردپرێسدا وتوویەتی دەبێت کورد ئەزموونی لە ڕابردووی پێوەندییەکان لەگەڵ ئەمریکا وەربگرێت؛ هەر لە دیمانەکەشدا چەند ئامانجێکی کردنەوەی گەورەترین کونسووڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر دەخاتە ڕوو.

کوردپرێس:

بەردی بناغەی گەورەترین کونسووڵخانەی جیهان ڕۆژی هەینی 15ی پووشپەڕ بە ئامادەبوونی "کن گراس" کونسووڵی ئەمریکا لە هەولێر، داگڵاس سیلمان باڵوێزی ئەو وڵاتە لە بەغدا و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر دانرا. بەپێی هەواڵەکان بینا نوێیەکەی کۆنسووڵخانەی ئەمریکا زیاتر لە 600 ملوێن دۆلاری تێدەچێت و ڕووبەرەکەی 200 هەزار مەتری چوارگۆشەیە و دەکەوێتە سەر جادەی هەولێر بۆ شەقڵاوا. ئەو پڕۆژەیە کاردانەوەی فراوانی لێکەوتەوە. کوردپرێس گفتوگۆیێکی لەگەڵ شوان ڕابەر ئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان کردووە بۆ ئەوەی ڕەهەند و لایەنی شاراوەی ئەو پڕۆژەیە لە ڕوانگەی ناوبراوەوە بخاتە ڕوو.

دەقی دیمانەکە:

کوردپرێس: یەکەم پێتان وایه ئەمریکا لە دانانی گەورەترین کۆنسوڵخانە لە هەرێمی کوردستان چ ئامانجێکی هەیە؟

شوان ڕابەر: ئەمریکا بە دانانی گەورەترین کۆنسوڵخانە لە هەرێمی کوردستان دەیەوێ بە عێراق و وڵاتانی دراوسێ بڵێ: بارودۆخی کوردستان ئارامە. من بەرگری لە کوردستان ئەکەم. ئەمەلم بە کوردستانە. پەیوەندیمان لەگەڵ کورد و کوردستان بەهێڵزە. هەر کات بمەوێ کوردستان سەربەخۆ دەکەم. کوردستان دەکەم بە دیلی عێراق. پلانی درێژخایەنم لە عێراق و ناوچەکە هەیە. دەمەوێ زۆر لە عێراق بمێنمەوە. هەمیشە هێرش دەکەین و بەرەو قووڵایی و پێشەوەی ناوچەکە دەچین. دۆستانمان لە عێراق و ناوچەکە زۆرن و هەروەها لەم مانا و مەبەستانە.

کوردپرێس: بە لە بەرچاوگرتنی مێژووی پشت کردنی ئەمریکا لە کورد لە عێراق لە قۆناغە جۆربەجۆرکان و بەردەوام بوونی ئەم سیاسەتە و بەکارهێنانی کورد تەنیا بو هێنانه دی ئامانجەکانی ئەمریکا لە ناوچە دەبێ سەرکردایەتی کورد چ بڕیارێک لە پێوەندیەکان لە گەڵ ئەو وڵاتە بدات و چۆن سیاسەت بکات؟

شوان ڕابەر: لەلایەن کوردستان ناچارە کە کۆمەڵێک دۆتی نێودەوڵەتیی هەبن بۆ تەحقیق کردنی مەرام و مەبەستەکانی خۆی، یەک لە دۆست و وڵاتە گرینگەکان ئەمریکایە، ئەمریکا هەژموونیی بە سەر زۆر شوێنی دونیادا هەیە، بەتایبەت کوردستان و عێراق. ناکرێت کوردستان لە ئەمریکا بێ منەت بێ. کورد دەبێت لە داهاتووشدا دۆستایەتیی ئەمریکا بکات. بەڵام نابێت لە دژ و لە سەر حیسابی هیچ وڵاتێکی تر بێت چوونکە ئەمریکا بەرژەوەندیی خۆی دەوێت. وڵاتانی ناوچەکە بە کورد نادات و دەبێت کورد پەند لە شتە خراپەکانی ئەمریکا وەربگرت کە زۆر جار پشتی لە کورد و گەلانی تر کردووە و بە گورگان خواردووی داون.

کوردپرێس: هەندێ لە وڵاتانی ناوچە نیگەرانن لە بەردەوامی دانی ئەمریکا بە دەستوەردان لە ناوچە و قەیران نانەوە پێتان وانیە دانانی ئەم کۆنسوڵخانەیە و ئامانجەکانی ئەمریکا لە بەکارهێنانی کورد لە پێناو ئەو وڵاتە زیانی بۆ کورد هەبێ و ببێتە هۆی دروست بوونی بێ متمانەیی دراوسێکان بە کورد؟

شوارن ڕابەر: بەتەئکید ئەمریکا لە ناوچەکە زۆر حیزب و خەڵک بۆ مەرامی خۆی بەکاردەهێنێت و لە دوای بەرژەوەندیی خۆیەتی. کوردستان پێویستە سوود لە دەرفەت و پێوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا وەربگرێت، بەڵام نابێت هەرگیز ببێتە دەستەجیلە و گوێ لە مستی ئەمریکا، نابێت لە بەر خاتری ئەمریکا دژایەتیی وڵات و گەلانی دراوسێ بکات، ئەوانیش بە پێچەوانەوە نابێت خاکی کوردستان لە دژی وڵاتانی دراوسێ بەکاربهێنێت، ئەگەر وا بکات زەرەر دەکات، بەیانی هەر بەرژەوەندییێکی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ هەبێت پشت لە کورد دەکات. کورد دەبێت هاوسەنگیی پێوەندییەکانی خۆی بپارێزێت. شەرت نییە تەنها ئەمریکا بۆ کورد باش بێت. وڵاتانی دیکەش دەتوانن سوود و زیان بە کوردستان بگەیێنن.

کوردپرێس: بە ڕای جەنابتان کورد لە عێراق دەبێ چ سیاسەتێک لە پێوەندی دەرەکی بگرێتە بەر بە تایبەت لە گەڵ دراوسێکانی؟

شوان ڕابەر: کورد پێویستە پێوەندیی لەگەڵ هەر وڵاتێک خۆش بێت کە سوودی پێ دەگەیەنێت بەڵام بە وریایی و لە سەر حیسابی هێچ وڵاتێکی دیکە نەبێت. بەتایبەت لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و بەتایبەتی تر لەگەڵ عێراق. چوونکە خاکی هاوبەشمان زۆرن، ئەوان گەل و وڵاتی هەمیشەیین وەکوو دراوسێ و جێگرین. هەمیشە پێویستمان پێکەوە دەبێت، بەڵام ئەمریکا ناچار و کاتییە.

کوردپرێس: لە ماوەی ڕابردوودا کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەموو ڕووداوەکان و لە هەر بارودۆخێکدا لە گەڵ خەڵکی هەرێمی کوردستان بووه بە ڕای بەڕێزتان دەبێ حکوومەتی هەرێم چۆن پێوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتی ئێران دایڕێژێت و ڕێک بخات؟

شوان ڕابەر: لە زۆر کات و قۆناغدا ئێران هاوکاریی کوردستانی کردووە و لە داهاتووشدا دەتوانین سوودی لێوەربگرین، بۆیە دەبێت پێوەندیمان لەگەڵ یەکتر بەهێز بێت و کەلێنمان تێنەکەوێت.

کوردپرێس: لایەنە ئیسلامیەکانی کوردستان دەبێ چ مەنهەج و بەرنامەیەک بۆ هۆشیارکردنەوی خەڵکی لە بەرانبەر پیلانەکانی وڵاتانێکی وەکوو ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی بگرنە بەر بۆ ئەوەی کۆمەڵگای ئیسلامی کوردستان بە یەکگرتوویی بمێنیتەوە؟

شوان ڕابەر: پێویستە هەموو کوردستان بەتایبەتی خەڵکی موسڵمان ئەوە بزانن کە ئەمریکا و ئیسرائیل قۆرخکار و پاوانخوازن و دەیانەوێت وڵاتانی دیکە داگیر بکەن، بەناوی بەرگری لێکردن و بەرپا کردنی دیموکراتییەت، بۆیە دەبێت وەکوو خۆیان مامەڵەیان لەگەڵ بکەین.

News Code 26982

Your Comment

You are replying to: .
captcha