بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە باسنیوز-ی ڕاگەیاند: حکوومەتی عێراق لەسەر ناردنی ئەو بڕە پارەیە بەردەوام دەبێت کە چەند مانگێکە وەک بەشێک لە داهاتەکانی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی فەرمانبەران خەرج دەکرێت.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە کۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و حەیدەر عەبادی، سەرۆکی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ، جەخت لەسەر ناردنی ئەو پارەیە بۆ هەرێمی کوردستان کراوەتەوە، چوونکە ئەو بڕە پارەیە بەمەبەستی تەواوکردنی پێدانی مووچەیە و بەشێکی گرنگە لە پێدانی مووچەی مووچەخۆران بۆ هەر ٣٠ ڕۆژ جارێک، ھەروەھا پێداچوونەوەیش بە ڕێژەی پاشەکەوت لە ئەنجامی ناردنی ئەو پارەیە بوو.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment