به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دواى کۆبوونه‌وه‌ى ڕۆژى هه‌ینى له نێوان هه‌ر دوو لادا له دیمه‌شقى پایته‌خت شاندى سووریا گه‌ڕایه‌وه قامیشلۆ و له به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاند: له‌سه‌ر چه‌ند پرسێک گفتوگۆیان کردوووه و ژماره‌یێک پرسی دیکه‌ش له ڕێى لیژنه‌ى هاوبه‌شه‌وه گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌کرێت.
ئه‌و پرسانه‌ى ڕێککه‌وتنى له‌سه‌ر کراوه بریتیین له:
- پێکهێنانى چه‌ند لیژنه‌یێک له‌سه‌ر ئاستى ژماره‌یێک بوار بۆ پێشخستنى دیالۆگ و دانووستاندن بۆ کۆتایی هێنان به شه‌ڕ.
- ئه‌رکى لیژنه‌کانه نه‌خشه‌ڕێگایێک بدۆزنه‌وه بۆ گواستنه‌وه‌ى سووریا بۆ دیموکراتى و لامه‌رکه‌زى.
هاوکات شاندى سووریا ژماره‌یێک داواکارى ئاڕاسته‌ى دیمه‌شق کردوووه؛
یه‌که‌م: داننان به ئیداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى باکوورى سووریا ئه‌وه‌ش دواى داننان به گه‌ڕانه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌کانى حکوومه‌ت بۆ ناوچه کوردییه‌کان.
دووه‌م: شاندى کوردى داواى له حکوومه‌تى سووریا کردوووه دان به زمانى کوردی‌دا بنێت وه‌ک زمانێکى فه‌رمى هاوتاى زمانى عه‌ره‌بى.
له به‌رامبه‌ر بۆچوونه هاوبه‌شه‌کاندا چه‌ند بۆچوونێکى ناکۆکیش هه‌بوون له نێوان هه‌ر دوو لادا که ئه‌مانه‌ن:
یه‌که‌م: دیمه‌شق جه‌ختى له‌سه‌ر وه‌رگرتنى ده‌روازه سنورییه‌کان کردوووه، له به‌رامبه‌ریشدا شاندى سووریا جه‌ختى له‌سه‌ر دابین کردنى خزمه‌تگوزارییه‌کان کردوووه له قۆناغى یه‌که‌مدا.
دووه‌م: دیمه‌شق باسى له لامه‌رکه‌زى کردوووه به‌پێى مه‌رسوومى ساڵی ٢٠١١ و یاساى ١٠٧ که باسیی لامه‌رکه‌زى ده‌کات و له به‌رامبه‌ردا کورد باسى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى کردوووه واته ئیداره‌ى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى.
له‌سه‌ر هه‌مان پرس ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆکى پێشووى په‌یه‌ده جه‌خت له‌سه‌ر بوونى لایه‌نى سێیه‌م ده‌کات له کاتى گه‌یشتن به ڕێککه‌وتن له نێوان کورد و ده‌وڵه‌تی سووریادا به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و لایه‌نه ده‌ستنیشان نه‌کراوه.
به‌پێى وته‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یێکیش، پێش ئه‌وه‌ی شاندى سووریا بچێته دیمه‌شق، کورد پرسى ئه‌نجامدانى دانووستانه‌کانى له‌گه‌ڵ برێت مه‌کگۆرک باس کردوووه و مه‌کگۆرکیش کوردى هان داوه دانووستان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق بکه‌ن و له یه‌که‌م قۆناغیشدا جه‌خت له‌سه‌ر خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تایییه‌کان بکه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment