به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عدوون فه‌یلی لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه نیشتمانییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له به‌غدا ڕای‌گه‌یاند: له ڕابردوودا وه‌ک وه‌فدی یه‌كێتی زۆر به ڕوونی به لایه‌نه عێراقییه‌كانمان و‌توووه كه بارودۆخی عێراق ئه‌وه هه‌ڵناگرێت كه خۆمان به كێشه لاوه‌كییه‌كانه‌وه سه‌رقاڵ بكه‌ین، بگره به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت كارێک بكرێت به زووترین كات حكوومه‌تی نوێی عێراق پێكبهێنرێت و باروگوزه‌رانی خه‌ڵک چاك بكرێت.
ناوبراو وتیشی: به‌پێی ئه‌نجامی ده‌نگدانی په‌رله‌مانی عێراق له 75% خه‌ڵک ده‌نگی نه‌داوه هه‌روه‌ها له هه‌رێمی كوردستانیش به نزیكه‌ی له 50%ی خه‌ڵک ده‌نگی نه‌داوه بۆیه ئێمه له‌و ڕوانگه‌یه‌وه هه‌ستمان به مه‌ترسییه‌كانی بارودۆخی عێراق كردوووه و ئه‌وه‌شمان له‌گه‌ڵ براده‌رانی پارتی به لایه‌نه‌كان و‌توووه.
فه‌یلی له‌باره‌ی وتاره‌كه‌ی سیستانیشه‌وه بۆ په‌له كردن له پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق گوتی: دوو بۆچوون له‌سه‌ر وتاره‌كه‌ی هه‌یه، هه‌ندێک كه‌س پێیان وایه سیستانی ده‌یه‌وێت به‌و وتانه‌ی خۆی له دروست بوونی كێشه‌كان به دوور بگرێت و به لایه‌نه‌كان بڵێت كه ئێمه به‌شدار نین له دروست بوونی كێشه‌كان كه پێم وایه ئه‌وه بۆچوونێكی لاوازه و بۆچوونێكی دیكه‌ش هه‌یه كه به فه‌علی مه‌رجه‌عییه‌تی شیعه هه‌وڵی نێوه‌ندگیریی ده‌دات و ده‌یه‌وێت عیراق ئه‌م بارودۆخه تێپه‌ڕێنێت بۆیه وه‌ک یه‌كێتی هه‌ر له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی ده‌نگدان هه‌ستمان به‌و مه‌ترسییه كردوووه و لایه‌نه عێراقییه‌كانمان لێ ئاگادار كردوووه‌ته‌وه و پشتگیری له وتاره‌كه‌ی سیستانی ده‌كه‌ین بۆ په‌له‌كردن له پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عیراق.
عه‌بدولسه‌لام به‌رواری كادێری پارتی دیموكراتی كوردستانیش ڕای‌گه‌یاند: تێكچوونی بارودۆخی عێراق دوو لایه‌نه‌یه و لایه‌نی یه‌كه‌م بارودۆخی عێراق ده‌خوازێت كه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و شیعه له نێوان خۆیاندا ڕێكبكه‌ون و كاندیدێک بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ده‌ستنیشان بكه‌ن و هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی كورد و سوننه‌ش بده‌ن، من بۆچوونم وایه كه ئه‌و هه‌نگاوه دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه‌یه كه له ساڵی 2005ه‌وه ده‌ست یپێكردوووه.
ناوبراو وتیشی: پێشتریش خزمه‌تگوزاری له عێراق هه‌ر خراپ بوووه و لایه‌نه‌كان ده‌یانه‌وێت به دروست كردنی ئه‌م بارودۆخه ده‌ستكه‌وتی زیاتر له حكوومه‌تی نوێی عێراق به‌ده‌ست بهێنن.
عه‌بدولسه‌لام به‌رواری ئاماژه به‌وه ده‌کات كه لایه‌نی دووه‌م ئه‌وه‌یه كه عێراق ورده ورده به‌ره‌و تائیفه‌گه‌ری ده‌چێت كه بێگومان بۆ عیراق زۆر خراپه و ناشكرێت مه‌رجه‌عییه‌تی شیعه خۆی به خاوه‌نی سه‌رجه‌م گه‌لی عێراق بزانێت چوونكه له ڕاستیدا ئه‌وان ته‌نها نوێنه‌ری شیعه‌ن و عێراقیش ته‌نها له شیعه‌پێک نه‌هاتوووه.
ناوبراو راشیگه‌یاند: كورد به گشتی و یه‌كێتی و پارتی به تایبه‌ت نه‌ک هه‌ر به وته، به‌ڵكوو به‌كردار سه‌رلماندوویانه كه له مه‌ترسییه‌كانی عێراق تێده‌گه‌ن و هه‌موو كات هه‌وڵیان داوه كه حكوومه‌تێكی بنكه‌فراوانی گشتگیر له عێراق پێكبهێنرێت و خزمه‌تگوزاری زیاتر پێشكه‌ش به خه‌ڵک بكرێت.
سه‌رچاوه: PUK media
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment