به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی حه‌مه ساڵح په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی کوردستان ڕای‌گه‌یاند: "له‌سه‌ر دوو بابه‌ت سکاڵای یاسایی له‌سه‌ر که‌ناڵی ئێن ئاڕ تی و کۆمپانیای نالیا تۆمار ده‌که‌م."
پڕۆژه‌ی نالی سیتی یه‌کێکه له پڕۆژه‌کانی وه‌به‌رهێنان له سلێمانی که کۆمپانیای نالیا له ڕێگه‌ی وه‌به‌رهێنانه‌وه دروستی کردوووه و ده‌گوترێت یه‌کێک له خانوووه‌کان که 116 مه‌تره خانووی عه‌لی حه‌مه ساڵح په‌رله‌مانتاری گۆڕانه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت: "له سنووری پارێزگای سلێمانی نه بستێک زه‌وی، نه مه‌ترێک شوقه و نه خانووم هه‌بوووه، هه‌رچیم هه‌یه با بۆ ئه‌وان بێت."
پێشتر که‌ناڵی ئێن ئاڕ تی راپۆرتێکی بڵاو کردبوووه‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه کردبوو "دوو سه‌رکرده‌ی گۆڕان که چه‌ند ڤیلایێکی وه‌به‌رهێنانیان هه‌یه نزیکه‌ى 10 مانگه پاره‌ى مو‌لیده‌ى ئه‌هلی ناده‌ن و کارمه‌ندانى مو‌لیده‌که‌شیان خستوووه‌ته زیندانه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی داوای پاره‌ی کاره‌بای مو‌لیده‌ی کردوووه."
له ڕاپۆرته‌که‌ی ئێن ئاڕ تیدا هاتوووه: "هه‌ریه‌که له په‌رله‌مانتاران عه‌لی حه‌مه ساڵح و دیلمان محه‌مه‌د هه‌ڵسوڕاوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڤیلاکانیان به ناوی که‌سوکاره‌کانیانه‌وه‌یه بۆ نموونه عه‌لی حه‌مه ساڵح دوای ئه‌وه‌ی که ڤیلاکه‌ی کڕیوه کردوویه‌تی به ناوی باوکییه‌وه به‌ڵام عه‌لی حه‌مه ساڵح ئاماژه به‌وه ده‌کات که ساڵی 2013 ئه‌وان ماڵی باوکمیان خه‌ڵه‌تاند و باوکم خانوویێکی لێسه‌ندن که 116 مه‌تر بوو به‌ڵام به ناچاری به سێ ده‌فته‌ر زه‌ره‌ر فرۆشتیانه‌وه بۆیه نه من و نه ماڵی باوکم له پڕۆژه‌ی هیچ که‌سێکدا نه‌بووین."
به‌پێی ڕاپۆرتێکی که‌ناڵی که‌ی ئێن ئێن ئه‌و خانوووه‌ی که 116 مه‌تره ئێستا که‌سێکی دیکه‌ی تێدا ده‌ژی نه‌ک عه‌لی حه‌مه ساڵح و پاره‌ی کاره‌با قه‌رزدار بێت.
سه‌رچاوه: ڕووداو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment