خواستی سەرەکیی گۆڕان هەڵوەشانەوەی پۆستی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نوێترین هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی‌ هه‌رێم ڕاده‌گه‌یه‌نێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌یوب عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له ‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌SNNی ڕاگه‌یاند: "به‌گوێره‌ی‌ یاسا نوێیه‌كه‌ی په‌رله‌مان، بڕیار دراوه‌ ده‌زگای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ته‌نها بۆ كاری كارگێڕیی و ئیداریی بمێنێت و نابێت هیچ كارێكی دیكه‌ بكات و ده‌بێت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمدا بێت".

ناوبراو وتیشی:"به‌گوێره‌ی‌ ڕێكه‌وتنی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانیش كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم چاره‌سه‌ر ده‌بێت، ئێمه‌ نه‌مانتوانی پێشتر هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بكه‌ین و ده‌نگی 56 په‌رله‌مانتار كۆ بكه‌ینه‌وه‌، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت یاساكه‌ش هه‌مواربكه‌ینه‌وه‌، پێویسته‌ نیساب ته‌واو بكرێت و سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ناو په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت و ده‌سه‌ڵاته‌كانی ته‌شریفاتی بێت".

ئەیوب عەبدوڵڵا هه‌ڵوێستی نوێی بزووتنه‌وه‌كه‌شی ئاشكرا كرد و وتی:"وه‌ک بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پێمان وایه‌، دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم پێویسته‌ هه‌ڵبوه‌شێته‌وه ‌و دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت بمێننه‌وه‌، له‌گه‌ڵ هه‌ڵپه‌ساردنیشدا نه‌بووین، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی 56 ده‌نگمان بۆ كۆ نه‌كرایه‌وه‌ ناچار ڕازی بووین به‌هه‌ڵپه‌ساردنی".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 26880

Your Comment

You are replying to: .
captcha