بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاندێک لە لایەن ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیکەوە و لەسەر داوای دەوڵەتی ناوەندیی ئەو وڵاتە بۆ دانووستاندن سەردانی دیمەشق-یان کرد، پێش سەردانەکە لەگەڵ مەکگۆرک کۆ بوونەوە و ناوبراو لەبارەی دانووستان نێوان کوردەکان و دەوڵەتی سووریا ڕازی بوو.
ئەو سەردانە لە میدیا نێونەتەوەییەکاندا ڕەنگدانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە. زۆرینەی میدیاکان دەڵێن ئەو سەفەرە پیشاندەری بێ هیوا بوونی کوردەکانی سووریایە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و لەم دۆخەدا کوردەکان لە بەشار ئەسەد نزیک دەبنەوە.
سیناتۆرێکی ئەمریکایی ناڕەزایی خۆی لەو دیدارە ڕاگەیاندووە دەڵێت ئەو هەوڵە سەربزێویی هەمبەر ئەمریکایە. سیناتۆر مارکۆ ڕۆبیۆ دەڵێت: ئەو سەردانە ئەنجامی هەوڵەکانی ڕووسیایە بۆ کۆنترۆڵی تەواوی خاکی سووریا لەلایەن دیمشقەوە کە ئەوەش دژبە بەرژەوەندیی ئەمریکایە.
ئەوەش لە حەڵێکدایە کە حەسەن حەسەن نووسەر و ڕۆژنامەوانی سیاسیی سووریا ئیدیعا دەکات برێت مەکگۆرک نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا پێشتر ئاگای لە ئەنجام دانی ئەو سەفەر بووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment