مەکگۆرک پێشتر ڕەزامەندیی خۆی لە سەردانی شاندی کورد بۆ دیمەش دەربڕی بوو

بەشی سووریا- ڕۆژنامەوانێکی سووری ئیدیعا دەکات برێت مەکگۆرک پێش سەردانی شاندی کوردی بۆ دیمەشق، ڕەزامەندیی خۆی لە دانووستانەکانی کوردەکان لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندیی سووریا دەربڕی بوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاندێک لە لایەن ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیکەوە و لەسەر داوای دەوڵەتی ناوەندیی ئەو وڵاتە بۆ دانووستاندن سەردانی دیمەشق-یان کرد، پێش سەردانەکە لەگەڵ مەکگۆرک کۆ بوونەوە و ناوبراو لەبارەی دانووستان نێوان کوردەکان و دەوڵەتی سووریا ڕازی بوو.

ئەو سەردانە لە میدیا نێونەتەوەییەکاندا ڕەنگدانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە. زۆرینەی میدیاکان دەڵێن ئەو سەفەرە پیشاندەری بێ هیوا بوونی کوردەکانی سووریایە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و لەم دۆخەدا کوردەکان لە بەشار ئەسەد نزیک دەبنەوە.

سیناتۆرێکی ئەمریکایی ناڕەزایی خۆی لەو دیدارە ڕاگەیاندووە دەڵێت ئەو هەوڵە سەربزێویی هەمبەر ئەمریکایە. سیناتۆر مارکۆ ڕۆبیۆ دەڵێت: ئەو سەردانە ئەنجامی هەوڵەکانی ڕووسیایە بۆ کۆنترۆڵی تەواوی خاکی سووریا لەلایەن دیمشقەوە کە ئەوەش دژبە بەرژەوەندیی ئەمریکایە.

ئەوەش لە حەڵێکدایە کە حەسەن حەسەن نووسەر و ڕۆژنامەوانی سیاسیی سووریا ئیدیعا دەکات برێت مەکگۆرک نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا پێشتر ئاگای لە ئەنجام دانی ئەو سەفەر بووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 26879

Your Comment

You are replying to: .
captcha