کوردپرێس:
سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان،ڕۆژی چوارشەمە 25ی تەمووز پێش ئه‌وه‌ى به‌ڕێ بكه‌وێت بۆ باشوورى ئه‌فريقا به رۆژنامه‌نووسانى راگه‌ياند، ئێران دراوسێ و هاوبه‌شى توركيايه. له زۆر بواردا په‌يوه‌ندیی به سوودى دوو لايه‌نه‌مان هه‌يه.
ئەردۆغان گوتيشى: توركيا گوێ به سزاكانى ئه‌مه‌ريكا له سه‌ر ئێران نادات.
پێشتريش وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، مه‌ولود چاوش ئۆغڵۆ، رايگه‌ياندبوو، ئه‌نقه‌ره به‌شدارى ئه‌و سزايانه ناكات، كه ئه‌مه‌ريكا يه‌كلايه‌نه به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندوويه‌تى.
گوتيشى: ئه‌نقه‌ره زيانى به‌رده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ر په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئێران بچڕێنێت.
هه‌روه‌ها گوتى: ئێمه نه‌وتى ئێرانى به مه‌رجى گونجاو بۆ خۆمان ده‌كڕين. ئه‌گه‌ر په‌يوه‌نديمان نه‌مێنێ بژارمان چى ده‌بێت، ئه‌ى له كوێ نه‌وت بكڕين.. هه‌ر بۆيه بۆمان روونكردوونه‌ته‌وه، كه ئێمه ناچينه ناو ئه‌و دژايه‌تى و سزا سه‌پاندنه‌وه.
ئه‌مه‌ريكا داواى له هاوپه‌يمانه‌كانى كردووه، نه‌وتى ئێران نه‌كڕن، بۆ ئه‌وه‌ى تاران له رووى ئابوورييه‌وه تووشى داڕمان و مايه‌پووچبوون ببێت.
Your Comment