ئامانجی هێرشەکانی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر دروست کردنی گرژی و نائارامیی سیاسییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بە ئامانج گرتنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ دروست کردنی گرژی و نائارامی سیاسییە .

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قوباد تاڵەبانی بە رۆژنامەی الشرق الاوسط-ی راگەیاندووە: "پێویستە هەوڵەكان لەنێوان دەزگا ئەمنییەكانی بەغدا و هەرێم یەكبخرێن بۆ راگرتنی ئەو دەستدرێژییانە كە پێشێل كردنی سەروەریی عێراقە، چوونکە ئەو لایەنانەی لە پشت ئەم دەستدرێژیانەوەن مەترسی و ئاكامی ئەم جۆرە هێرشانە نازانن‌. ئەوان جگە لە بەرژەوەندی‌ و ئەجێندای خۆیان هیچ شتێكی دیکە نابینن".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، بەردەوام بوونی هێرش و پێشێلکارییەکان مەترسیدارە و دەبێتە هۆی دروست بوونی ئاژاوە و بێبەها کردنی سەروەریی دەوڵەتی عێراق، ئەوەش کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر بەرژەوەندییەکانی عێراق و پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2660

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha