بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەلاپەڕەی خۆی لە فەیسبووک وتوویەتی، لە کۆبوونەوەیێکدا ئاماژەمان بە بەردەوامیی مەترسییەکان کرد و ڕامانگەیاند کە ئەم دۆخە پێویستی بە تەبایی و یەکڕیزیی هەموو لایەنەکان هەیە بۆ ئەوەی مەترسییەکان لەسەر هەرێمەکەمان دووربخەینەوە.
لاهور شێخ جەنگی وتووشیەتی: "ئەگەر وریا نەبین زیانی زۆر بەر ئەزموونەکەمان دەکەوێت، هەر بۆیە دەبێت زیاتر گرنگی بە هێزی پێشمەرگە بدەین و پڕچەک بکرێن و مەشق و ڕاهێنانی سەربازیی و پێداویستییەکانیان بۆ دابین بکرێت و گوزەرانیان باش بکرێت".
ناوبراو درێژەی دا لەو چوارچێوەیەشدا "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هاندەری پرۆسەی یهکخستنی پێشمهرگهیە و ئامانجیەتی کە هەرێمەکەمان هێزێکی دامەزراو و نیزامیی مهشقپێکراوی تۆکمهی هەبێت بەو مەرجەی باڵانسی هێزی تێدا پارێزراو بێت و سەرکردایەتییەکەی ڕوون بێت".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment