هەپەگە كوژرانی 17 سەربازی توركیای راگەیاند

بەشی تورکیا- هەپەگە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی چەند چالاکیی گەریلا لە ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا و عێراق دژی سوپای توركیا، 17 سەربازی ئەو وڵاتە كوژراون.

کوردپرێس:

ڕۆژی چوارشەممە 7ی تەمووزی 2021، ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل(هەپەگە) لە بەیاننامەیێكدا رایگەیاند، رۆژی 3ی ئەم مانگە، گەریلا لە مەیدانی "جاسوسان" لە ناوچەی بۆتانی كوردستانی تورکیا لە دوو قۆڵەوە هێزێكی سوپای توركیایان كردۆتە ئامانج و لە ئاكامدا سێ سەربازی سوپای توركیا كوژراون.

بەگوێرەی بەیاننامەكە رۆژی 4ی ئەمانگە، لە مەیدانی "گارس" لە ناوچەی "دهێ"ی سێرت لە كوردستانی تورکیا، گەریلا تەقینەوەیێكیان بە زرێپۆشێكی سوپای توركیادا ئەنجام داوە و لە ئاكامدا زرێپۆشەكە بەتەواوی تێكشكێنراوە و 10 سەربازی ناوی كوژراون.

هەروەها لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەكەیدا، هەپەگە ئاماژەی بەوەداوە كە ڕۆژی چوارشەممە 7ی مانگ، لە "چیا زەندورا" لە ناوچەی مەتینای هەرێمی كوردستان، لە چالاكییێی گەریلادا سێ سەربازی توركیا كوژراون و دوو سەربازی دیكەش بریندار بوون.

هێمای بۆ ئەوەش كردووە كە هەر ئەمڕۆ، گەریلا بە قەناس لە دژی هێزێكی توركیا كە لە گردی ئینتیقامەوە بەرەو گردی دژوار دەچوون لە ناوچەی ئاڤاشین لە هەرێمی كوردستان، چالاكیی ئەنجام دا لە ئاكامدا سەربازێكی توركیا كوژرا.

News Code 2654

Your Comment

You are replying to: .
captcha