سەرکەوتن بۆ ئێمەیە و بەرخۆدان ژیانە

بەشی تورکیا- عومەر فاروق گەرگەرلی ئۆغڵو لە ڕێوڕەسمی ئازاد لە زیندان جەختی لەسەر درێژەی بەرخۆدان کردەوە هەمبەر گوشارەکانی حکوومەت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمشەو پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان -هەدەپە، عومەر فاروق گەرگەرلی ئۆغڵو، داوی زیاتر لە ٣ مانگ لەدەستگیركردنەوەی، لە زیندانی جۆری ئێفی سنجار، ئازاد کرا و لەلایەن بنەماڵەكەی ‌و پەرلەمانتارانی هەدەپەوە پێشوازی لێكرا.

گەرگەرلی ئۆغڵو پەرلەمانتاری هەدەپە بو لەسەر بازنەی پارێزگای کۆجائەلیی تورکیا، بەڵام بەهۆی پۆستێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، رۆژی 17ی ئاداری 2021 بەدەنگی زۆرینەی پەرلەمانتارانی ئاکپارتی و مەهەپە مافی پەرلەمانتاری لێوەرگیرایەوە.

دوای لێسەندنەوەی مافی پەرلەمانتاری، گەرگەرلی ئۆغڵو دەستگیرکرا و خرایە گرتووخانەوە و بە بڕیاری دادگا سزای دوو ساڵ و نیو بەندکردنی بەسەردا سەپێنرا. بەڵام دادگای دەستووریی تورکیا ئەمەی بە پێشێل کردنی ماف و ئازادیی تاک ناوبرد و بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی حوکمەکەی دەرکرد.

هەرچەندە رۆژی 1ی تەمموز بڕیارەکە درا، بەڵام گەرگەرلی ئۆغڵو ئازادنەکرا. رۆژی دووشەممە لە ئەنقەرە و لەبەردەم گرتووخانەی سینجان خۆپێشاندان بۆ ئازادکردنی گەرگەرلیئۆغڵو بەڕێوەچوو. گرژی لە نێوان خۆپێشاندەران و پۆلیس دروست بوو و هێزەکانی پۆلیس ژمارەیەک خۆپێشاندەریان دەستگیرکرد، کە یەکێک لەوان ساڵح گەرگەرلیئۆغڵو، کوڕی عومەر فارووق گەرگەرلیئۆغڵو بوو.

ڕۆژی سێشەممە ساڵح گەرگەرلی ئۆغڵو ئازادکرا، دادگای خۆجێی بڕیاری ئازادبوونی بۆ عومەر فارووق گەرگەرلیئۆغڵو دەرکرد.

گەرگەرلی ئۆغڵو وتەکانی بە رستەی «Berxwedan jiyane» بەرخۆدان ژیانە کۆتایی هێنا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2641

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha