وەیلان بوونی 2000 هاووڵاتیی کوردی تورکیا لە ژاپۆن

بەشی جیهان- بەگوێرە ڕاپۆرتێکی میدیا ژاپۆنییەکان، نزیکەی 2000 پەنابەری کوردی تورکیا کە زیاتر لە 10 ساڵە لە ژاپۆنن هێشتا دۆخێکی نادیاریان هەیە و حکوومەتی ئەو وڵاتە مافی پەنابەرێتییان پێنادات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیاکانی ژاپۆن لە چەندین ڕاپۆرتدا باس لە ژیانی پڕ سەخڵەتی نزیکەی 2000 هەزار هاووڵاتیی کوردی تورکیا دەکەن کە پاش سەرکوت کردنیان لە لایەن حکوومەتی تورکیاوە وڵاتەکەیان بەجێ هێشتووە و پەنایان ئبۆ ژاپهن بردووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی ئاساهی شیمبۆن و ماینیچی، زۆرینەی ئەم کەسانە هەر بە منداڵییەوە چوونەتە ژاپۆن و بەشێوەی نافەرمی فێری زمانی ژاپۆنیی بوونە و هەروەها لە فێرگەکاندا فێری پیشەیێک بوون بەڵام چۆن بە ڕای دەسەڵاتی ژاپۆن دۆخیان ناشەفافە ناتوانن بەشێوەی فەرمی لە بازاڕی کاری ژاپۆندا دەست بەکار ببن.

ئاساهی شیمبۆن ئاماژە بەوەش دەکات کە تەنها ژمارەیێک کەم لە کوردەکان توانیویان مافی مانەوەی هەمیشەیی لە ژاپۆن بەدەست بێنن.

تەنها کوردەکان نین کە لە ژاپۆن دۆخێکی بەم شێوەیان هەیە بەڵکوو لە ساڵێکدا نزیکەی 10000 هەزار پەنابەر لە ژاپۆن دیپۆرت دەکرێن. بە گشتی ژاپۆن وڵاتێک نییە کە پەنابەران قبووڵ بکات.

یاسۆزۆ کیتامۆرا مامۆستای مافناس لە خوێندنگەی چاو دەڵێت ڕەفتاری لەم شێوەیە لەگەڵ پەنابەران بەتایبەت پەنابەرانی کورددەتوانێت ببێت بە هۆی گەڕانەوە و دەست بەسەر کردنیان لە تورکیا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2630

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha