کوردپرێس:
لەراگەیەنراوێکدا، نووسینگەی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق بڵاوی کردەوە، ڕۆژی شەممە 28ی نۆڤێمبێری 2020 لەمیانی دیدارێکی لەگەڵ دەستە سیاسییەکانی سەربە رەوتی سەدر بەسەرۆکایەتی د.نسار روبەیعی، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند، پێویستە متمانەی گەلانی عێراق بۆ هەڵبژاردن بگەڕێنرێتەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، لەو دیدارەدا جگەلە پرسی هەڵبژاردنەکان، هاوکات بابەتەکانی دیکەی ئابوری، ئاسایشی و سیاسی تاوتوێکران.
هەروەها، جەخت لەسەر گرنگی هەڵبژاردنی داهاتو کرایەوە و بەپێویست زانرا کە كار به پێوەرەکانی دەستپاکی و رێگرتن لە ساختەکاری و یاریکردن بەدەنگەکان بکرێت بۆ گێڕانەوەی متمانەی خەڵک بۆ هەڵبژاردنەکان.
بەرهەم ساڵح پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتیان و هاوکاریکردنی دەزگا ئەمنییەکان بۆ پاراستنی ئاسایشی گشتی بەپێویست زانی.
Your Comment