کوردپرێس:
هادی عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان له تویته‌ری خۆیه‌وه نوسیویه‌تی " دوای راگرتنی مه‌رجداری شایسته داراییه‌كانی په‌یوه‌ست به موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، حكومه‌تی هه‌رێم هیچ هه‌وڵێكی جدی بۆ چاره‌سه‌كردنی ئه‌و كێشه‌یه نه‌داوه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "بێباكی لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات سه‌باره‌ت به بژێوی و موعاناتی خه‌ڵك، مه‌خابن هه‌مو سنورێكی به‌رپرسیارێتی قانونی و ئه‌خلاقیشی تێپه‌ڕاندوه".
رۆژی 12ی ئه‌م مانگه، په‌رله‌مانی عیراق به‌بێ كورد پڕۆژه‌یاسای وه‌رگرتنی قه‌رزی په‌سندكرد، به‌پێی یاساكه‌ش ده‌بێت له‌به‌رانبه‌ر ره‌وانه‌كردنی پاره بۆ هه‌رێمی كوردستان، حكومه‌تی هه‌رێم بڕێك له نه‌وت و 50%ی داهات ره‌وانه‌ی به‌غدا بكات.
له پاش په‌سندكردنی ئه‌و یاسایه، كێشه بۆ ره‌وانه‌كردنی 320 ملیار دیناری موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دروستبوه و سه‌ره‌ڕای رێككه‌وتنی پێشوی هه‌رێم و به‌غدا، به‌ڵام پاره‌كه تائێستا نه‌هاتوه و چاره‌نوسی موچه‌ی مانگی 10ی فه‌رمانبه‌رانیش دیارنییه.
Your Comment