کوردپرێس:
لهڕاگهیهنراوێكدا بەشی ڕۆژنامەوانیی دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی وەڵامی چاوپێکەوتنێکی مستەفا قەرەسوو سەرکردەی پەکەکەی داوهتهوهو ڕایگهیاندوه، "دەبێ سەرانی پەكەكە ئەوەش چاك بزانن، چەواشەكارییەكانیان لەپرسیاری هەمیشەیی نێودڵی چەكدارەكانیانو كەسوكارەكانیان قوتاریان ناكات، ئێمەتان بۆچی هێناو لەپێناوی چیدا ئێستا لەمەتین شەڕی پێشمەرگەمان پێدەكەن؟".
ئاماژە بەوەش دراوە، "پەكەكە دەبێت لەو ڕاستییە تێبگەن، حكومەتی هەرێم بۆ جووڵەپێكردنو جێگۆڕكێی هێزەكانی پێشمەرگەو ئەمنییەكان، مۆڵەت لەهیچ كەس و لایەنێك وەرناگرێت، ئەوە سەرانی پەكەكەو چەكدارەكانیانن كە پێویستە ڕێزی یاسا بەركارەكانی هەرێمی كوردستان بگرن".
هەر لەو ڕاگەیەندراوەی پارتیدا هاتوە، "بونیان لەمەتینو گارەو بەرواریو باتیفاو شوێنەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان، پەیوەندییان بە(دیموكراتیزەكردنی) ئەم وڵاتو ئەو وڵاتو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستو (برایەتی گەلان)ەوە نییە".
Your Comment