بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بهختیار شاوهیس، وتهبێژی فراكسیۆنی یهكێتی له پهرلهمانی عێراق له ڕوونكردنهوهیێكدا ڕایگهیاندووه: "دیارە عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق کە دەبێت ئەو ئیمزا لە تەمویل کردن بدات، هەتا پێش كۆبوونهوهی ئهنجومهنی وهزیرانی عێراق وتوویەتی من لەدەرەوەی یاسای بودجە پارە نانێرم و دەبێت هەرێم فەقەرەکانی تایبەت بەمادەی ١١ جێبەجێ بکات، بەجێبەجێ کردنیشی هەرێم دەبێت ١٠٠ ملیار بداتە بەغداد، چوونکە نرخی نەوت بەرزە و داهاتی ٢٥٠ هەزار بەرمیل و تەسلیم کردنی نیوەی داهاتی نانەوتی بەقەولی عەلاوی هەر وادەکات".
ناوبراو ئاماژه بۆ ئهوه دهكات كه "دواتر وەک بەشداربوویێکی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیران بۆی باس کردم، بەبێ دەنگدانی وەزیری دارایی لە ئەنجومەنی وەزیران دەنگدراوە بەناردنی ٢٠٠ ملیار دینار مانگانە، هەتا ئەوکاتەی کە هەرێم فەقەرەکانی یاسای بودجە جێبەجێ دەکات، بەشێوەی مقاسە بدرێ و دواتر حەق و حساب بکەن".
بهختیار شاوهیس دهڵێت: "هاوپهیمانی سائیرون و مستهفا کازمی پەلەپروزەی هەڵبژاردنی پێشوەختیانە، بەحساب نایانەوێ کێشەیان هەبێ و بۆ ئەمە چاوپۆشی دەکەن".
بهوتهی فراكسیۆنی یهكێتی له پهرلهمانی عێراق، کۆسپی ناردنی ئەم برە پارەیە وەزیری دارایی دەبێت، چونکە بەپێی یاسا تەنها عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق دەتوانێ ئیمزای ناردنی پارەکە بکاتو دەنگی بەبریارەکە نەداوە لەکۆبونەوەی ئهنجومهنی وهزیران.
پێشتر ئهنجومهنی وهزیرانی عێراق ڕایگهیاندبو كه مانگانە 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت، ئەویش دوای وردبینی کردن لە داهاتە نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment