سزاى لە سێدارەدان بۆ 9 تۆمەتباری تاوانی سپایکەر دەرکرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگاى عێراقى سزاى لەسێدارەدانى بۆ 9 کەس دەرکرد، کە بەشداری کردنیان لە تاوانى کوشتارگەى سپایکەر سەلمێنرابوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنى باڵاى دادوەریى عێراق 27ى حوزەیرانى 2021 لە بەیاننامەیێکدا بڵاوی کردووەتەوە، دادگاى تاوانەکانى ناوەندى سزاى لە سێدارەدانى بۆ 9 کەس دەرکردووە.

ڕوونیشکراوەتەوە، ئەو 9 کەسە تێوەگلانیان لە کوشتارگەکەى ساڵى 2014ى سپایکەر لە پارێزگاى سەڵاحەدین سەلمێنراوە، دانیان بەوەدا ناوە کە لە تاوانەکەدا بەشداربوون کە تێیدا نزیکەى 2000 خوێندکارى کۆلێژى سەربازییان کوشت، کاتێک ڕێکخراوى داعش بەشێکى خاکى عێراقى داگیر کرد.

هەر لەبەیاننامەکەدا هاتووە، دادگا بەڵگەى پێویستى بۆ تاوانبارکردنى تۆمەتبارەکان لەبەردەستدا بووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2548

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha