داعشدا هێرشی کردە سەر بنکەیێکی سەربازی لە کەرکووک

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەهۆی هێرشێکی چەکدارانی داعش لە باشووری خۆرئاوای شاری کەرکووک کەسێک لە پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق کوژرا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، چاوگێکی ئەمنی بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاندووه، گرووپی چەکداری داعش سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێرشێکی بۆ سەر بنکەیێکی سەربازی پۆلیسی فیدڕالی لە ناوچەی ریازی سەر بە پارێزگای کەرکووک ئەنجام داوە و بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و نزیکەی ٥ کەسی دیکەش بریندار بوون.

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردووش، بۆمبێکی چێنراو بەکاروانێکی پۆلیسی فیدڕاڵی تەقییەوە و بەهۆیەوە ٥ کەس لە هێزە ئەمنییەکان کوژران.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2536

Your Comment

You are replying to: .
captcha