بەپێی هەواڵی کوردپرێس، چاوگێکی ئەمنی بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاندووه، گرووپی چەکداری داعش سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێرشێکی بۆ سەر بنکەیێکی سەربازی پۆلیسی فیدڕالی لە ناوچەی ریازی سەر بە پارێزگای کەرکووک ئەنجام داوە و بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و نزیکەی ٥ کەسی دیکەش بریندار بوون.
ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردووش، بۆمبێکی چێنراو بەکاروانێکی پۆلیسی فیدڕاڵی تەقییەوە و بەهۆیەوە ٥ کەس لە هێزە ئەمنییەکان کوژران.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment