بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: "سوپاسی هەموو ئەو لایەنانە دەکەم کە سەرکۆنەی هێرشە ترسنۆکەکەی سەر هەولێریان کرد، بەڵام سەرکۆنەکردن بەس نیە و پێویستە وەڵامی ئەم کارە تێکدەرانەیە بدرێتەوە".
بارزانی ئاماژەی بەوەش کردووە: "بەردەوام بوونی ئەم هێرشە تیرۆریستییانەیە، کە لە لایەن گرووپە لە یاسادەرچووەکان ئەنجام دەدرێن، شكۆ و توانای دەسەڵاتی حکوومەتی فیدرالی دەخاتە ژێر پرسیارەوە و سەقامگیریی عێراقیش تێکدەدات".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment