مەسعوود بارزانی و باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق، کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود بارزانی لەگەڵ پاولا گانلی باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق کۆبووەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەڤزیۆنی رووداو بڵاوی کردەوە لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و هەڕەشە و ئاڵنگارییەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسیی عێراق و رێگەکان بۆ گەیشتن بە سەقامگیریی سیاسی لە عێراق تاوتوێ کران.

بەپێی راگەیێندراوێکی بارەگای بارزانی، لە کۆبوونەوەکەدا بارزانی سوپاسی گەل و حکومەتی ئوسترالیای کرد کە لە چوارچێوەی هێزە هاوپەیمانەکان یارمەتیی عێراقیان داوە لە تێپەڕاندنی گرفتەکان و شەڕی تیرۆر.

وەک لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژەی پێدراوە، رۆشنایی خراوەتە سەر مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر و جەخت لەوە کراوەتەوە کە ''پێویستە ئەو هۆکارانەی بوونەتە هۆی سەرهەڵدانی داعش نەمێنن'' و بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریش هەوڵێکی نێودەوڵەتی و فرە رەهەند و هەمە لایەنە پێویستە.

بڕیارە رۆژی 10-10-2021 هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوەبچن، لە کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و باڵیۆزی ئوسترالیا باسی ئەو بابەتەکراوە و 'هەردوولا هیوایان خواست هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق سەقامگیری و بووژانەوە بۆ عێراق بەدیبهێنێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2530

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha