بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ بە درۆن هێرش کرایە سەر گوندێکی نزیک لە هەولێر، دەزگای دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان لەو بارەوە دەڵێت: "سێ درۆن بەر خانوو هاونیشتمانییێک لە نزیک گوندی براغ لە پارێزگای هەولێر دەکەوێت و درۆنێکیش لە چۆڵەوانییێکی چیای تارین دەکەوێتە خوارەوە."
بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە: دوو لەو درۆنانە دەتەقنەوە یەکێکیان ناتەقێتەوە، خۆشبەختانە وێرای زیانی ماڵی هیچ زیانێکی گیانی لێ ناکەوێتەوە.
لە راگەیێندراوەکەی دژە تیرۆری کوردستاندا هاتووە: لەسەر درۆنەکان دروشمی "السلام علیک یا جمال العراق، بسم لله قاسم الجبارین، یا صاحب الزمان، یا زهراء" نووسراوە.
هەروەها دژە تیرۆر ئاماژە بەوەش دەکات، لێکۆڵینەوەکان لەو بارەوە بەردەوامە و ئەنجامەکانی بۆ هەموو لایەک ئاشکرا دەکەین.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ 26ی حوزەیرانی 2021 کاتژمێر 1:50، سێ درۆن فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە رێگەی خۆپێداکێشان خۆیان بە خانووی هاونیشتمانییەک لە باخچەکانی سەر رێی سێولە لە گوندی براغ نزیک کۆمەڵگەی مەلا ئۆمەر لە پارێزگای هەولێر دەدەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment