ڕەئیسی: بۆچوونەکان لەبارەی ئەندامانی کابینەی داهاتووەوە ڕاست نیە

بەشی ئێران- سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ئێران لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند ئەو بۆچوونانەی لەبارەی تیمی کابینەی داهاتووەوە ئاراستە دەکرێت کێشە دروست دەکات و زانیارییەکان  لەو بارەیەوە تەواو نین.

کوردپرێس:

ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ئێران لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەو بۆچوونانە کرد کە لە بارەی تیمی داهاتووی کابینەی ناوبراوەوە ئاراستە دەکرێن.

ئایەتوڵڵا ڕەئیسی لەو بارەیەوە گوتی: لێدوان لەبارەی کابینەی داهاتووە پێویستە تا کاتی خۆی باس نەکرێت چوونکە ئەگەر هەیە کە ببێتە هۆی کێشە.

ناوبراو گوتییشی: خزم و کەسوکاری من تەداخولی کاری من ناکەن و پێوەندیی هاووڵاتییانیش لەگەڵ بەندە لە ڕێگای ئەو لینک و ماڵپەڕ و کەناڵانە دەبێت کە ڕادگەیێندرێن.

ڕەئیسی جەختیشی کردۆتەوە کە ئێستا سێ تەوەری کۆرۆنا و بێکاری و گەنجان داڵغەی سەرەکیی ئەون و هەوڵ دەدات کاریان بۆ بکات.

News Code 2520

Your Comment

You are replying to: .
captcha