بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له چاوپێكه‌وتنێكی میدیاییدا، مسته‌فا كازمی سه‌رۆكی حكوومه‌تی فیدراڵیی عێراق گوتی: كه‌س و لایه‌نی ئه‌وتۆ هه‌ن ده‌یانه‌وێت، عێراق له رووی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان شكست بهێنێت.
هه‌روه‌ها گوتی: په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌ندییێكی كه‌سیی نییه، به‌ڵكوو له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتدایه و پێوەندیی زۆر باشمان لەگەڵ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئێران هەیە.
روونیشیكرده‌وه، هیچ نیازێكی نییه له ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه و ته‌نیا ده‌یه‌وێت له ئۆكتۆبه‌ری داهاتوودا پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی له واده‌ی خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت و متمانه به پرۆسه‌ی سیاسی بگه‌ڕێته‌وه بۆ هاووڵاتیان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment