کوردپرێس:
ئێقباڵ حەمیدی بریکاری ژینگەپارێزیی پارێزگای کوردستان لە لێدوانێکدا تیشکی خستۆتە سەر زیانە ژینگەیییەکانی وەرگەڕانی تانکەری نەوت لە جادەکانی پارێزگای کوردستان و ڕایگەیاند لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵەوە 13 تەنکەری نەوت لە جادەکانی کوردستان وەرگەڕاون.
ناوبراو گوتیشی ساڵی ڕابردوو 18 تەنکەری نەوت وەرگەڕابوون و وەرگەڕانی تەنکەرە نەوتەکان هەڕەشەی سەرەکییە لە سەر سەرچاوەکانی ئاو و حاک لە پارێزگاکە.
حەمیدی ڕوونیشی کردەوە کە زۆربەی تەنکەرە نەوتەکان لە ژێر چاودێریی کۆمپانیاکانی گواستنەوە لە دەرەوەی پارێزگای کوردستانن هەر بۆیەش کاتێک تەنکەرێک وەردەگەڕێت کەس بەرپرسیار نابێ لە ڕووداوەکە و جاری وا هەیە بۆ ماوەی چەند ڕۆژ تەنکەری وەرگەڕاو لە شوێنی ڕووداوەکە دەکەوێت و کەس سۆراخی ناکات.
Your Comment