لە ماوەی سێ مانگدا 13 تەنکەری نەوت لە جادەکانی کوردستان وەرگەڕاون

بەشی کوردستان- بریکاری ئیدارەی ژینگەپارێزیی پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند لە سەرەتای ئەمساڵەوە 13 تانکەری هەڵگری نەوت و بەرهەمە نەوتییەکان لە جادەکانی پارێزگای کوردستاندا وەرەگەڕاون.

کوردپرێس:

ئێقباڵ حەمیدی بریکاری ژینگەپارێزیی پارێزگای کوردستان لە لێدوانێکدا تیشکی خستۆتە سەر زیانە ژینگەیییەکانی وەرگەڕانی تانکەری نەوت لە جادەکانی پارێزگای کوردستان و ڕایگەیاند لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵەوە 13 تەنکەری نەوت لە جادەکانی کوردستان وەرگەڕاون.

ناوبراو گوتیشی ساڵی ڕابردوو 18 تەنکەری نەوت وەرگەڕابوون و وەرگەڕانی تەنکەرە نەوتەکان هەڕەشەی سەرەکییە لە سەر سەرچاوەکانی ئاو و حاک لە پارێزگاکە.

حەمیدی ڕوونیشی کردەوە کە زۆربەی تەنکەرە نەوتەکان لە ژێر چاودێریی کۆمپانیاکانی گواستنەوە لە دەرەوەی پارێزگای کوردستانن هەر بۆیەش کاتێک تەنکەرێک وەردەگەڕێت کەس بەرپرسیار نابێ لە ڕووداوەکە و جاری وا هەیە بۆ ماوەی چەند ڕۆژ تەنکەری وەرگەڕاو لە شوێنی ڕووداوەکە دەکەوێت و کەس سۆراخی ناکات.

News Code 2500

Your Comment

You are replying to: .
captcha