کوردپرێس:
دوران کاڵکان بە میدیاکانى حزبەکەی راگەیاندووە"بەشێوەیێک قسە دەکەن وەک ئەوەی گەریلا تازە هاتبێتە هەفتانین، یان پەکەکە تازە دامەزرابێت، یان ئەوەی پەدەکە و پەکەکە هیچ پەیوەندییەکیان نەبووبێت، یان هیچ کارێکیان پێکەوە نەکردووە، وەک ئەوەی تازە بەئاگاهاتبێتنەوە و دەڵێن چ کارێکی پەکەکە لێرە هەیە؟".
کاڵکان باس لەوە دەکات کە ئەوان لەگەڵ پارتى ٤٠ ساڵ لەمەوبەر ڕێککەوتنیان واژۆ کردووەوز واژۆی ئاپۆ و مەسعود بارزانیی لەسەرە کە ساڵی ١٩٨٢ دا، کاتێک واژۆکرا، بەوتەى ئەو ئەم ڕێککەوتنە لەگەڵ پارتى بەناوی پارتی کرێکارانی کوردستانەوە واژۆکرا، ئەمە زۆر ڕوونە.
ناوبراو ڕوونی کردووەتەوە کە ئەو کاتە لەناو بەڕێوبەریی پەکەکەدا بووەو ئازاد بەروارییش ئەندامی مەکتەب سیاسیی پارتى بوو، کاتێک هاتن لە گوندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ هەڤاڵ قەرەسونگوڕ، دووجار لەگەڵ مەسعوود و ئیدریس بارزانی وەک سەرۆک و جێگری سەرۆکی پەدەکە کۆ بوونەوە، ئەو کاتە بە سەدان کەس لە پەکەکە هاتنە باشووری کوردستان، بەوتەى خۆی ئەمە بڕیاری کۆنگرەی دووەمیان بوو، بۆ گەڕان نەهاتبوون، بۆ شەڕی ئازادیی کوردستان هاتوون.
هه‌روه‌ها ناوبراو وتیشى:" له‌ناو به‌ڕێوبه‌ریى په‌که‌که‌دا بووم، ئازاد به‌روارییش ئه‌ندامى مه‌کته‌ب سیاسیى په‌ده‌که بوو، کاتێک هاتین له گوندێکى ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ قه‌ره‌سونگوڕ، دووجار له‌گه‌ڵ مه‌سعود و ئیدریس بارزانیى وه‌ک سه‌رۆک و جێگرى سه‌رۆکى په‌ده‌که کۆبووینه‌وه، ئه‌و کاته ته‌نیا من نه‌بووم، به سه‌دان که‌س له ئێمه هاتنه باشوورى کوردستان، ئه‌مه بڕیارى کۆنگره‌ى دووه‌ممان بوو، بۆ گه‌ڕان نه‌هاتبووین، بۆ شه‌ڕى ئازادیى کوردستان هاتین".
هاوکات دوران کاڵکان ئه‌وه‌شى بیرهێنایه‌وه که له چیاکان‌دا، له خواکورک تا هه‌فتانین شوێنى ده‌یان هه‌زار شه‌هیدیان هه‌یه و وتیشی:" هاتین ژیانمان کرد، شه‌ڕمان کرد، 40 ساڵه شه‌ر ده‌که‌ین، به شێوازێک قسه‌ده‌که‌ن، که گوایه ئه‌م ڕێکخستنه ناناسن، با زیاتر باستان بۆ بکه‌م؛ ساڵى 1980 ئه‌وه‌ى یه‌که‌م کامپى له هه‌فتانین دروست کرد، هه‌ڤاڵ عه‌گید بوو، ئه‌وه‌ى بووه هۆى له‌ناوبردنى باره‌گاکانى سه‌دام له هه‌فتانین و ده‌وروبه‌ریدا، شه‌ڕى هاوبه‌شى گه‌ریلاکانى په‌که‌که و پێشمه‌رگه‌کانى په‌ده‌که بوو، ساڵى 1983 فه‌رمانده‌ى گه‌ریلا هه‌ڤاڵ عه‌گید بوو، مولازم عه‌لی’ـش فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه‌کانى په‌ده‌که بوو، ئه‌گه‌ر له ژیاندا مابێت با باسى ڕاستییه‌کان بکات، هه‌فتانین به‌مشێوه‌یه ڕزگارکرا".
دووران کاڵکان ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو که پارتى له سایه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ڵ په‌که‌که له ئه‌نجامه‌کانى تێکچوونى خۆى له 1975 ڕزگارى بوو، " له ئه‌نجامى ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌دا دووباره بوو به بزووتنه‌وه‌یێک که تێبکۆشێت، ئه‌م په‌یوه‌ندییانه قازانجێکى زۆرى بۆ په‌ده‌که هه‌بوو، ده‌بێت ئه‌مه بزانرێت و ببینرێت، چوونکه ئێستا وه‌ک ئه‌وه‌ى هیچ په‌یوه‌ندییه‌کمان نه‌بووبێت نیشان ده‌درێت، له کاتێکدا له ساڵى 1980ـدا سوودیان له په‌یوه‌ندییه‌کاندا بینی، به‌ڵام له 90ـه‌کاندا شه‌ر ڕوویدا و سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى به‌رێوه‌به‌رێتى په‌که‌که جه‌خت له‌وه‌ش ده‌کاته‌وه که دواى ساڵى 2000 په‌یوه‌ندییه‌کان باش بوو و پێشکه‌وتن دروست بوو، خه‌باتى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى پێکده‌هات، "ڕێبه‌ر ئاپۆ و بزوتنه‌وه‌ى ئێمه پێشنیارى کرد که مه‌سعود بارزانى و له‌یلا زانا پێکه‌وه ببنه هاوسه‌رۆکى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی، ده‌ڵێن په‌که‌که دانمان پێنانێت، ده‌ى په‌که‌که ویستى تۆ بکات به سه‌رۆکى نه‌ته‌وه‌یی، به‌ڵام خۆتان پاشه‌کشه‌تان کرد، نه‌ک ئه‌وه‌ى ئه‌مه نه‌زانن، ئه‌مه له‌پێش چاوى هه‌مووان دایه، ئه‌گه‌ر میدیاکار بوومایه ئه‌مانه‌م پیشانده‌دا، له پاڵ مه‌سعود و نێچیرڤان بارزانی، هه‌ڤاڵ ڕۆناهى دانیشتووه، چۆن له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌ییه‌کان دانیشتوون، ناتوانن بڵێن ئه‌مه ڕووینه‌داوه".
کاڵکان ئه‌وه‌شى دووپات کرده‌وه که به چ شیوازێک دژى په‌که‌که وه‌ستانه‌وه؟ ساڵى ١٩٨٥ ڕێککه‌وتنه‌که‌یان تێکدا و ساڵى ١٩٨٨ تا ١٩٩٠ به‌رده‌وامییان پێدا و ساڵه‌کانى ١٩٩٠ له‌دژى په‌که‌که شه‌ڕیان کرد، چۆن بوو؟ هه‌میشه شه‌ربوو، ساڵى ١٩٩٠ شه‌ڕى په‌ده‌که و یه‌نه‌که، شه‌ڕى په‌ده‌که و په‌که‌که، هه‌میشه شه‌ر هه‌بوو، دواى ساڵى ٢٠٠٠ په‌یوه‌ندیى دانرا، هه‌م په‌که‌که پێشکه‌وت هه‌میش په‌ده‌که، جێگیربوونى په‌که‌که له‌م شوێنانه‌ى ئێستا ده‌ڵێن داگیرى کردووه، بۆ گه‌لى کورد، ئازادى کورد و په‌ده‌که‌ش قازانجى هه‌بوو و گه‌یشته ئه‌م ئاسته، "ئێستا پیشنیارمان ئه‌مه‌یه، باسى پێوانه‌کانى قازانج بکه و سوود وه‌رگره، واتا به په‌یوه‌ندیی، یه‌کڕیزى و یه‌کێتى سه‌رده‌که‌وین، ئێستا وه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌مه له‌م ئاسته‌دا و ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ دوژمنى کورد و ئه‌و هێزانه‌ى ده‌یانه‌وێت کورد قڕ بکه‌ن، مه‌ترسیداره، به‌م شێوه‌یه نابێت، پێویسته ده‌ست له‌م هه‌ڵویسته هه‌ڵگرن".
ئه‌ندامه‌که‌ى کۆمیته‌ى به‌ڕێوبه‌ریى پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) ئه‌وه‌شى ڕوون کرده‌وه که ئایا هه‌ندێک که‌س ئه‌م بابه‌ته گه‌رم ده‌که‌نه‌وه ده‌که‌نه‌وه؟ پێویسته نه‌که‌ونه ئه‌م داوه‌وه، له‌وانه‌یه واش بووبێت، "ده‌توانم هه‌ندێک شتى دیکه‌ش باس بکه‌م، "دواى شه‌ڕى ١٩٩٥، له مانگى ١ى ١٩٩٦ـدا شاندێکى په‌که‌که و په‌ده‌که کۆبوونه‌وه و له‌وێ ڕێککه‌وتنێکیان واژۆکرد، مانگى یه‌ک یان دووى ١٩٩٦ـیش دیسان واژۆمان کرد".
Your Comment