نێچیرڤان بارزانی: دەبێت بە یەکدەنگ و یەک هەڵوێست داوا لە  پەکەکە بکەین کە ئەم شەڕە بێهودەیە و لە یەخەی هەرێمی کوردستان دوور بخاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت؛ بەهیچ شێوەیەک نابێت خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق و سنوورەکانی ببنە سەرچاوەی هەڕەشە و هێرش دژی وڵاتانی دراوسێ.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە میانی وتارێکیدا، لە ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکارانی زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک، نێچیرڤان بارزنی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی شەڕ و ئاڵۆزیەکانی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و سوپای تورکیا وتی: دەبێت بە یەکدەنگ و یەک هەڵوێست پێکەوە بە پەکەکە بڵێین، چیتر بە بێڕێزی لە ئیرادەی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە دامەزراوە شەعییەکان و لە بەرژەوەندی و سەروسامانی خەڵکی کوردستان نەڕوانێت.

سەرۆکی هەرێم وتیشی: پەکەکە ئەم شەڕە بێهودەیە، لە یەخەی خەڵکی کوردستان دووری بخاتەوە، ڕێز لە سەروەریی عێراق و هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتداری شەرعی کوردستان و پابەندی بە یاساکانی هەرێمی کوردستان بگرێت، چیتر نەبێتە مایەی لەشکرکێشی و زەرەر و زیان و کێشەی سەربازی بۆ گەلی کوردستان، کە خۆی بەدەست کێشە و گرفتەوە گیرۆدەیە.

بارزانی جەختیشی کردەوە، بەهیچ شێوەیێک نابێت خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق و سنوورەکانی ببنە سەرچاوەی هەڕەشە و هێرش دژی وڵاتانی دراوسێ و تێکدانی ئاسایش و سەقامگیرییان بەکاربهێنرێت.

لە کۆتایی وتارەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە ئەرکی حکوومەتی عێراقی زانی، سەقامگیری وڵاتانی دراوسێ بپارێزێت و وتی: حکوومەتی عێراقیش دەبێت ئەرکی خۆی لە ئاسایش و سەقامگیری وڵاتانی دراوسێ جێبەجێ بکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2458

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha