بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوێنێ پێنجشەممە، لە شاری ئیزمیر هێرش کرایە سەر بارەگایێکی هەدەپە و ئەندامێکی ئەو پارتەش بەناوی دەنیز پۆیزار کە تەمەنی ٣٥ ساڵ بوو کوژرا و لەوبارەیەوە، سەڵاحەدین دەمیرتاش دەڵێت، من بۆ هاوڕێمان دەنیز پۆیراز کە بە شێوەیێکی ناشیرین کوژرا، نزا لە خودا دەکەم بۆی و سەرەخۆشی لە خانەوادەکەی دەکەم.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: "هەرگیز دەست لە خەباتی دیموکراسی و ئاشتی خۆمان هەڵناگرین."
سەڵاحەدین دەمیرتاش باسی لەوەش کردووە، "ئازاری گەورەی بەرخۆدانی ئێمە زۆر گەورەیە و ئێمە ئەنجامدەرانی ئەو کارە دەناسین و دەزانین ئامانجیان چییە و ناکەوینەبەر هێرشی ئەوان و هەرگیز دەست لە خەباتی دیموکراسی و ئاشتی خۆمان هەڵناگرین."
دەمیرتاش ئاماژەی بەوەش کردووە، "ئێمە حسابی هەموو ئەو کارانە لەبەردەم یاسادا دەکەین و خوازیارین هەمووان پێکەوە کۆمەڵگایەکی ئاشتی و ئازاد مسۆگەر بکەین."
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment