مەسروور بارزانی: ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا هەنگاوێک بوو بۆ گەشەی ئابووری لە هەرێمی کوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەیێکدا جەختی کردەوە ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا هەنگاوێک بوو بۆ گەشەی ئابووری لە هەرێمی کوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم لە چوارچێوەی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی کارگەی جووتیار بۆ بەرهەمهێنانی فینگەر لە پەتاتە رایگەیاند: پێویستە جووتیارانی هەرێم گرنگیی زیاتر بە بەرهەمەکانیان بدەن و کاربکەن بۆ ئەوەی رێژەی بەرهەم زیاد بکرێت.

ئاماژەی بەوەش دا، حکوومەت هەوڵ دەدات لەسەر ئاستی دەرەوە بازاڕی تایبەت و گونجاو بۆ بەرهەمی جووتیارانی هەرێم بڕەخسێنێت.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، جووتیارانی کوردستان دڵنیابن لەوەی حکوومه‌ت پشتیوان ده‌بێت بۆ پاراستنی به‌رهه‌مەکانیان و هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ناچار نه‌بن ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی ده‌توانن ناوخۆ دروستی بکه‌ن له‌ ده‌ره‌وه‌ بهێنن.

دەشڵێت، پێویستە جووتیاران نیگەرانی ساغ کردنەوەی بەروبوومەکانیان نەبن.

مەسروور بارزانی ئەوەشی خستەڕوو، حکوومه‌ت به‌رپرسه‌ به‌رامبه‌ر کۆنتڕۆڵ کردنی نرخی به‌روبومه‌کان بۆ هه‌موو هاوڵاتییان، کاریش دەکەن بۆ ئەوەی جووتیاران لە ژینگەیێکی گونجاودا پەرە بە ئاستی سێکتەری کشتوکاڵی هەرێم بدەن.

له‌باره‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى هه‌ولێر و به‌غداشه‌وه‌ بارزانی وتى: "هیوادارین پشكى هه‌رێم ڕه‌وانه‌ بكرێت به‌تایبه‌ت مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ى له‌نێوانماندا هه‌یه‌، هاوكات داوا ده‌كه‌ین عێراق ده‌رگاى بازاڕه‌كانى به‌ڕووى به‌روبومى به‌رهه‌مه‌كانى هه‌رێمدا بكاته‌وه‌، چوونكه‌ له‌بنه‌ڕه‌تدا به‌رهه‌مى ناوخۆیی له‌ هه‌رێم بۆ هه‌موو عێراقه‌".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2395

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha