کوردپرێس:
چوار په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى هیوا (ئه‌حمه‌د حاجى ڕه‌شید، د.ڕێبوار كه‌ریم، غالب محمد، سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین) له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێن" ناردنی پارەی بەغداد دەسکەوت نییە، راستکردنەوەی چەوتییەکانی سیاسەتی هەڵەی نەوتە، چارەسەری کۆتاییش گێڕانەوەی نەوتە بۆ ژێر دەسەڵاتی شەرعی و میللەت و دەرهێنانی لەژێردەستی حوکمڕانیی شکستخواردوو".
ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه ڕوو، سەرەڕای تێبینی و سەرنجەکانیان بەڵام لە سۆنگەی بەرژەوەندی مافی دارایی فەرمانبەران بەرگرییان لە پرۆژە یاسای بودجەی ۲٠۲۱ کرد، ئێستاش پشتیوانی جێبەجێکردنی تەواوی بەندەکانی یاساکە دەکەن بە رادەسكردنی داتای فەرمانبەران و داتای تایبەت بە داهاتی خاڵە سنوری و باج و گومرك و بەدەستهێنانی شەفافیەتی زیاتر.
هه‌ر چوار په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانیى هیواى كوردستانى باس له‌وه ده‌كه‌ن، دەیانەوێت دەسەڵاتی هەرێم ئەمە بکاتە هەنگاوێک بۆ زیاترکردنی هەماهەنگی ئیداری و داریی لەگەڵ بەغداد بۆ کۆتایی هێنان بەو زوڵمەی لەسەر فەرمانبەران هەیە وپێویستە چیتر کۆتایی بە زوڵمی لێبرینی موچە بهێنرێت و قەرەبوی موچە بڕاوەكانی مانگەکانی رابردوش بکرێتەوە بەبێ هیچ بیانوییەک و فێڵکردنێک، چونکە ئیتر چاویان لەسەر تەواوی داهاتی نەوتی و نانەوتی دەبێت و چیتر شاردنەوەی داهات لێپرسینەوەی بەدوادێت.
فه‌رمانبه‌ران له‌هه‌رێم چاویان له‌وه‌یه قه‌ره‌بوى لێبڕینى موچه‌ى پێنج مانگى ڕابردویان وه‌ربگرنه‌وه كه ده‌كاته یه‌ك موچه‌ى ته‌واو له‌گه‌ڵ 5% مووچه‌یێک و بۆ هه‌رمانگێك ڕێژه‌ى 21% موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بڕدراوه.
Your Comment